إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الأحد، 18 ديسمبر 2016

الدكتور نجم الدين كريم يشارك في مراسيم رفع العلم الكردستاني .---پارێزگارى كه‌ركوك به‌شدارى مه‌ڕاسيمى به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان ده‌كات

الدكتور نجم الدين كريم
يشارك في مراسيم رفع العلم الكردستاني .
شارك الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك اليوم الاحد 18/12/2016 في مراسيم رفع علم كردستان في ثانوية (ژاڵه‌) بمدينة كركوك .
المراسيم التي حضرها مدير الدراسة الكردية وعدد من الكوادر التربوية وجمع غفير من الطلبة والطالبات .
وتحدث محافظ كركوك في كلمة له عقب مراسيم رفع العلم الكردستاني ان رفع العلم الكردستاني هو امر مفرح بعدما كان في زمن النظام السابق والانظمة السابقه وكان من يرفع هذا العلم يعرض نفسه للسجن او الاعدام .. مؤكدا ان هذا العلم الذي يرفع اليوم ومنذ 75 عام لم ياتي من فراغ بل جاء بعد تضحيات المواطنيين ومقاومة البيشمركة ومأسي كبيره مرت على الشعب الكردستاني عبر العقود الماضية .
ودعا محافظ كركوك خلال كلمة له الطلبة للمزيد من التميز والعطاء خدمة للمسيره التربوية والحفاظ على مكانة كركوك التربوية والتعليمية .. مثمنا بالوقت نفسه دور الكوادر التربوية ومهامها الكبير في تأدية واجباتها رغم التحديات الاقتصادية .

-------------------------------------------
 
پارێزگارى كه‌ركوك به‌شدارى مه‌ڕاسيمى به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان ده‌كات
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 18-12-2016 دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك به‌به‌شدارى به‌ڕێوبه‌رى خوێندنى كوردى و ژماره‌يه‌ك له‌ كارمه‌ندانى بوارى په‌روه‌رده‌ و ژماره‌يه‌كى زۆرى خوێندكارانى كوڕ و كچ به‌شدارى‌ ڕێوڕه‌سمى به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستانى كرد له‌ ئاماده‌يى (ژاڵه‌) دا.
له‌ ميانه‌ى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) وتى خۆشحاڵين به‌به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان له‌كاتێكدا هه‌ر كه‌سێك ئه‌و ئاڵايه‌ى پێ بوايه‌ له‌ سه‌رده‌مى به‌عس و ڕژێمه‌كانى پێشووتريش ڕوبه‌ڕوى به‌ند كردن و له‌سێداره‌دان ده‌بوه‌وه‌.
پارێزگارى كه‌ركوك ته‌ئكيديشى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م ئاڵايه‌ى ئه‌مڕۆ به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ى 75 ساڵه‌ بوه‌ته‌ پێناسه‌ى ميلله‌تى كورد له‌ خۆڕا نه‌هاتۆته‌ ئاراوه‌ به‌ڵكو به‌ خه‌بات و گيان فيدايى هاوڵاتييان و قاره‌مانێتى هێزى پێشمه‌رگه‌ و ئه‌و نه‌هامه‌تييانه‌ى ڕووبه‌ڕوى ميلله‌ته‌كه‌مان بوه‌ته‌وه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌.
پارێزگارى كه‌ركوك داواشى كرد له‌ خوێندكاران هه‌وڵ و كۆشش بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى باشترين پله‌ و به‌رز كردنه‌وه‌ى پێگه‌ى خوێندنى كوردى و له‌ هه‌مان كاتيشدا ڕۆڵى مامۆستايانى به‌رز نرخاند له‌ خزمه‌ت كردنى نه‌وه‌كان دا سه‌ره‌ڕاى بارودۆخى ناهه‌مواى ئابورى.













ليست هناك تعليقات: