إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الاثنين، 26 ديسمبر 2016

الدكتور نجم الدين كريم يزور مطرانية كركوك ويقدم التهاني لهم لمناسبة عيد القيامة ---پارێزگارى كه‌ركوك سه‌ردانى مه‌ترانيه‌ى كه‌ركوك ده‌كات و پيرۆزبايى جه‌ژنه‌كانيان لێده‌كات

الدكتور نجم الدين كريم
يزور مطرانية كركوك ويقدم التهاني لهم لمناسبة عيد القيامة
قدم الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك اليوم الاثنين 26/12/2016 تهنئته للمطران يوسف توما رئيس اساقفة كركوك والسليمانية للكلدان لمناسبة اعياد الميلاد المجيد ورأس السنة الميلادية .
جاء ذلك خلال زيارته اليوم مقر مطرانية كركوك للكلدان ولقائه بعدد من رجال الدين وبحضور رئيس الرابطة الكلدانية العالمية صفاء صباح هندي .
وقدم المطران يوسف توما شكره لأدارة كركوك لدعمها المستمر ومساندتها جميع مواطني كركوك ومنهم المسيحيون وخاصة النازحين منهم .. مشيدا بدور الاجهزه الامنية ونجاحها في تأمين الكنائس لأقامة قداس العيد .
واشار ان كركوك تعد مدينة نموذجية ويجب الاحتذاء بها لتجربتها الناجحه .. مجددا شكره لادارة كركوك ورعايتها للطلبة المسيحيين النازحين من سهل نينوى والدارسين في جامعة الموصل بموقعها البديل في كركوك والذي وصل عددهم 640 طالب وطالبة .. مشيدين برعاية ودور مام جلال للمسيحين في العراق وكركوك بشكل خاص .
وشدد محافظ كركوك عن اولوية الاداره في تقديم خدماتها لجميع مواطني كركوك رغم التحديات الاقتصادية .. معبرا عن شكره لمساهمتهم في ترسيخ التعايش بين مواطني كركوك .. ومتمنيا عوده النازحين لبلداتهم المحرره والقضاء على عصابات داعش الارهابي .

-----------------------------------------
 
پارێزگارى كه‌ركوك سه‌ردانى مه‌ترانيه‌ى كه‌ركوك ده‌كات و پيرۆزبايى جه‌ژنه‌كانيان لێده‌كات
به‌يانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26-12-2016 دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك پيرۆزبايى له‌ مه‌تران (يوسف تۆما) سه‌رۆكى ئوسقوفى كلدانه‌كانى كه‌ركوك و سلێمانى كرد به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنه‌كانى له‌دايك بوونى حه‌زره‌تى مه‌سيح و سه‌رى ساڵه‌وه‌.
پيرۆزباييه‌كه‌ له‌ ميانه‌ى سه‌ردانى كردنى پارێزگارى كه‌ركوكدا هات بۆ مه‌ترانيه‌ى كلدانيانى كه‌ركوك و چاوپێكه‌وتنى به‌ ژماره‌يه‌ك له‌ پياوانى ئاينى به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ڕابيته‌ى جيهانى كلدانى دكتۆر ( صفاء صباح هندي)..
مه‌تران (يوسف تۆما) ستايشى ڕۆڵى ئيداره‌ى كه‌ركوك و هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى كرد له‌ پاراستنى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى شاره‌كه‌ به‌ تايبه‌تى برا كريستيانه‌كان و ئاواره‌كانيان هه‌روه‌ك ستايشى كاره‌كانى دام و ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى كرد له‌ دابين كردنى كه‌شى ئارام بۆ به‌ڕێوه‌چوونى مه‌ڕاسيمه‌ تايبه‌ته‌كانى جه‌ژنه‌كانيان.
مه‌تران (يوسف تۆما) ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش‌ كرد كه‌ شارى كه‌ركوك بوه‌ته‌ نمونه‌يه‌كى جوان كه‌ شايانى ئه‌وه‌يه‌ چاوى لێبكرێت بۆ ئه‌زمونه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كه‌ى و جارێكى تر سوپاسگوزارى ئيداره‌ى كه‌ركوك بوو بۆ پێشوازى كردنى له‌ برا ئاواره‌ كريستيانه‌كان و ڕه‌خساندنى هه‌ل بۆ خوێندكاره‌ ئاواره‌كانى موسڵ كه‌ ژماره‌يان گه‌يشتۆته‌ 640 خوێندكار بۆ درێژه‌ دان به‌ خوێندن له‌ شوێن گره‌وه‌ى زانكۆى موسڵ له‌ كه‌ركوكدا هه‌روه‌ك ستايشى ڕۆڵى سه‌رۆك (مام جه‌لال)ى كرد كه‌ بايه‌خى زۆرى داوه‌ به‌ كريستانه‌كان له‌ عێڕاق به‌ گشتى و له‌ شارى كه‌ركوك به‌ تايبه‌تى.
لاى خۆيه‌وه‌ دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ كه‌ دابين كردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان بۆ هاوڵاتييان له‌ پێشينه‌ى كاره‌كانى ئيداره‌ى كه‌ركوكدايه‌ سه‌ره‌ڕاى ته‌گه‌ره‌ ئابورييه‌كان و ستايشى ڕۆڵى برا كريستيانه‌كانى كرد له‌ تۆكمه‌ كردنى گيانى پێگه‌وه‌ ژيان له‌ كه‌ركوكدا و هيواى خواست به‌ زووترين كات ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانى خۆيان و تيرۆريستانى داعش له‌ناو بدرێن.

ليست هناك تعليقات: