إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الأربعاء، 28 ديسمبر، 2016

الدكتور نجم الدين كريم كركوك ظلمت تأريخيا ويدعو الى تبني سياسة نفطية تنصف المحافظات المنتجة وترفع الغبن عنها .--- دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم: كه‌ركوك به‌ درێژايى مێژوو سته‌مى لێكراوه‌ و پێويسته‌ سياسه‌تێكى نه‌وتى نوێ داڕێژرێت كه‌ مافى پارێزگا به‌رهه‌م هێنه‌كانى نه‌وت بپارێزێت

الدكتور نجم الدين كريم
كركوك ظلمت تأريخيا ويدعو الى تبني سياسة نفطية تنصف المحافظات المنتجة وترفع الغبن عنها .
أستقبل الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك وريبوار فائق رئيس مجلس المحافظة اليوم الأربعاء 28/12/2016 وفدا من وزارة النفط ألاتحادية برئاسة السيد ضياء كمر ممثل وزارة النفط الاتحادية والوفد المرافق له الذي ضم عدد من المدراء والخبراء والمختصين بالقطاع النفطي وبحضور مدير عام نفط الشمال .
وجرى خلال الاجتماع بحث الية كيفية استغلال النفط الخام الفائض في ظل اتفاق العراق مع منظمة الاوبك في تخفيض تصدير النفط .
واكد ممثل وزارة النفط الاتحادية ان زيارتهم اليوم لكركوك جاءت بتوجيه من معالي وزير النفط للتنسيق مع ادارة المحافظة والمجلس .. مؤكدا لدى وزارتهم فكره لتطوير الطاقات التكريرية العاطلة بالوقت الراهن بأستخدام النفط الخام بالمواقع القريبة للاستهلاك .. مشدداالى ان الطاقات التكريرية بوسط وجنوب العراق مستغله بشكل جيد .. مؤكدا لدينا افكار لاستغلال الفائض في اربيل والسليمانية وكركوك .
واشار الدكتور نجم الدين كريم ان كركوك حرمت خيرات ثرواتها النفطية وقد عانى كثير من مواطنيينا من تهميشهم وعدم تعينهم الى جانب محرومية كركوك منذ عقود من السياسات الهوجاء .
واشار الى ان حصة كركوك قبل احداث داعش العام 2014 من البانزين كان مليون و300 الف لتر ولكنها تحصل الان اقل من 700 الف برميل يوميا رغم وجود اكثر من 600 الف نازح .. مؤكدا ان كركوك ظلمت كثيرا وان المحافظة و منذ مطلع العام 2013 لم تحصل على تخصيصات البتردولار ولم تحصل سوى على مليار و200 مليون دينار لهذا العام فقط ضمن موازنتها الاتحادية !!.. مؤكدا ان كركوك تجهز بجزء من احتياجاتها من الكهرباء من قبل المستثمر في اقليم كردستان ومنذ العام 2011 .. لكن المستثمر لم يحصل على مستحقاته منذ العامين 2014 و2015 .. مؤكدا ان الألولية هي خدمة مواطني كركوك وتلبية احتياجاتهم فكركوك تشارك النازحين بمواردها ..مثمنا في الوقت نفسه دور المستثمر في اقليم كردستان لدعمه ومساندته كركوك في تجهيز الكهرباء .
قائلا ان كركوك ظلمت تأريخيا عبر السياسات والممارسات والقرارات والقوانين المجحفه الذي طال مواطنيها ..داعيا الى تبني سياسة نفطية تنصف المحافظات المنتجة وترفع الغبن عنها .
ووجه محافظ كركوك شكره لوزارة النفط لموافقتها بمشروع زيادة طاقة مصفاة كركوك من خلال انشاء وحده التقطير الجوي بطاقة 70 الف برميل يوميا من قبل المستثمر لصالح مصافي الشمال وتوسيع الطاقات الانتاجية للمشاريع الاستثمارية ..مؤكدا اهمية التعاون والتنسيق بين الجميع لخدمة المواطنين.
وشدد ريبوار فائق رئيس مجلس كركوك الى مزيد من التعاون بين كركوك ووزارة النفط ..داعيا لانصاف كركوك ورفع المظلومية عنها ..مؤكدا ان ادارة ومجلس محافظة كركوك منسجمتان بما يحقق ويحق حقوق مواطني كركوك ويمتلكان استراتيجية موحده للنهوض بالواقع الاقتصادي والخدمي .

-----------------------------------------------
 
دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم: كه‌ركوك به‌ درێژايى مێژوو سته‌مى لێكراوه‌ و پێويسته‌ سياسه‌تێكى نه‌وتى نوێ داڕێژرێت كه‌ مافى پارێزگا به‌رهه‌م هێنه‌كانى نه‌وت بپارێزێت
به‌يانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28-12-2016 دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك و (ڕێبوار فائق) سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك پێشوازيان كرد له‌ وه‌فدێكى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێڕاق به‌ سه‌رۆكايه‌تى (زيا عمر) نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ناوبراو و وه‌فدى هاوڕێى و چه‌ندين پسپۆڕى بوارى نه‌وت به‌ ئاماده‌ بوونى به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانياى نه‌وتى باكور.
له‌ ديداره‌كه‌دا باس له‌و ميكانيزمه‌ كرا كه‌ ده‌گيرێته‌ به‌ر بۆ سوودوه‌رگرتن له‌و نه‌وتى خاوه‌ كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ پاش ڕه‌زامه‌ندى عێڕاق له‌سه‌ر داواكارى (ئۆپيك) بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ كردنى نه‌وت.
نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى نه‌وت وتى سه‌ردانه‌كه‌يان له‌سه‌ر داواكارى وه‌زيرى نه‌وتى عێراق بوه‌ بۆ تاووتوێكردنى ئه‌و پرسه‌ له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى پارێزگاى كه‌ركو‌ك و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌يان بيرۆكه‌ى هه‌يه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانى ئه‌و توانايانه‌ى له‌كاركه‌وتوون له‌ بوارى پاڵاوتن دا و بيرۆكه‌يان هه‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و نه‌وته‌ زياده‌يه‌ له‌ شاره‌كانى كه‌ركوك و هه‌ولێر و سلێمانى سوودى لێ وه‌ربگيرێت.
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك وتى: شارى كه‌ركوك بێبه‌ش كراوه‌ له‌ سوود وه‌رگرتن له‌ خێروبێرى به‌رهه‌مى نه‌وت و دانيشتوانه‌كه‌ى په‌راوێز كراون له‌ دامه‌زراندن له‌ كه‌رتى نه‌وت دا وێڕاى به‌رده‌وام سته‌م ديده‌يى شاره‌كه‌ به‌ده‌ست سياسه‌ته‌ چه‌وته‌كانى ڕژێمه‌ يه‌ك له‌ دواى يه‌كه‌كانى عێڕاقه‌وه‌.
پارێزگارى كه‌ركوك وتيشى به‌شى شارى كه‌ركوك له‌ ماده‌ى به‌نزين پێش ڕوداوه‌كانى حوزه‌يرانى 2014 ڕۆژانه‌ مليۆنێك و 300 هه‌زار ليتر بوه‌ به‌ڵام ئێستا ته‌نها كه‌متر له‌ 700 هه‌زار ليتر به‌نزين ده‌گاته‌ ده‌ستمان سه‌ره‌ڕاى پێشوازى كردن له‌ زياتر له‌ 600 هه‌زار ئاواره‌ و ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ كه‌ زوڵمێكى زۆر له‌ شاره‌كه‌ كراوه‌ و له‌ ساڵى 2013 ه‌وه‌ بێبه‌ش كراوه‌ له‌ پاره‌ى پترۆدۆلار و ته‌نها بڕى مليارێك و 200 مليۆن دينارمان پێ گه‌يشتوه‌ ئه‌مساڵ له‌ ميانه‌ى بودجه‌ى فيدڕاڵيدا.
پارێزگارى كه‌ركوك ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ له‌ ساڵى 2011 ه‌وه‌ شارى كه‌ركوك به‌شێك له‌ وزه‌ى كاره‌باكه‌ى له‌ لايه‌ن وه‌به‌رهێنێكه‌وه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ دابين ده‌كرێت به‌ڵام شايسته‌ داراييه‌كانى ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ش له‌ ساڵه‌كانى 2014 و 2015 ه‌وه‌ سه‌رف نه‌كراوه‌ و ‌ دابين كردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان بۆ هاوڵاتييانمان له‌ پێشينه‌ى كاره‌كانماندايه‌ و ئه‌و خزمه‌تگوزاريانه‌ له‌گه‌ڵ ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌ين و ستايشى هه‌ڵوێستى ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ى كرد بۆ به‌رده‌وامى له‌ دابين كردنى وزه‌ى كاره‌با بۆ شارى كه‌ركوك.
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) وتى : شارى كه‌ركوك به‌رده‌وام ڕوبه‌ڕووى سته‌م و په‌راوێز خستن و بێبه‌ش كردن بوه‌ته‌وه‌ و داواى كرد سياسه‌تێكى نوێ په‌يڕه‌و بكرێت بۆ زامن كردنى مافى ئه‌و پارێزگايانه‌ى نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن.
پارێزگارى كه‌ركوك سوپاسى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقى كرد بۆ زياد كردنى تواناى پاڵاوگه‌ى كه‌ركوك له‌ ڕێگاى بنياتنانى يه‌كه‌ى دڵۆپاندنى هه‌وايى به‌ تواناى 70 هه‌زار به‌رميل نه‌وت له‌ ڕۆژێك دا له‌ لايه‌ن وه‌به‌رهێنێكه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى پاڵاوگه‌كانى باكور و ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ له‌ گرنگى هه‌ماهه‌نگى هه‌مه‌ لايه‌نه‌ له‌ پێناو خزمه‌ت كردنى هاوڵاتيياندا.
لاى خۆشيه‌وه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك داواى هه‌ماهه‌نگى زياترى نێوان كه‌ركوك و وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقى كرد هه‌روه‌ك داواى كرد چيتر مافى شاره‌كه‌ نه‌فه‌وتێت و جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ ئيداره‌ى پارێزگا و ئه‌نجومه‌ن پێكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن له‌ پێناو خزمه‌تى دانيشتوانى شاره‌كه‌دا و ديدى هاوبه‌شيان هه‌يه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانى بواره‌كانى ئابورى و خزومه‌تگوزارى له‌ كه‌ركوكدا.

ليست هناك تعليقات: