إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الثلاثاء، 20 ديسمبر 2016

الدكتور نجم الدين كريم يوجه قيادة الشرطة بتعزيز التعاون مع المواطنيين---پارێزگارى كه‌ركوك داواى هه‌ماهه‌نگى زياترى نێوان هاوڵاتييان و پۆليس ده‌كات

الدكتور نجم الدين كريم
يوجه قيادة الشرطة بتعزيز التعاون مع المواطنيين
ترأس الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك اليوم الثلاثاء 20/12/2016 اجتماعا موسعا مع قائد شرطة محافظة كركوك العميد خطاب عمر عارف وبمشاركة مدير شرطة البلده وكالة وعدد من امري مراكز الشرطة بالمدينة .
وجرى خلال الاجتماع بحث الواقع الامني في المدينة وسبل الأرتقاء بالأداء الأمني و تطوير التعاون مع مواطني كركوك .
ووجه محافظ كركوك رئيس اللجنة الأمنية في كركوك مراكز الشرطة بضروره محاسبة المتجاوزين على الطرق والأرصفه والجسور للحفاظ على جمالية المدينة ونظافتها وتنظيم حركة المرور وعدم التسبب بتعويق حركة المواطنيين .
وبين محافظ كركوك ان الاعباء التي تتحملها قوات الشرطة والتضحيات التي قدمتها في حماية مواطني كركوك الى جانب ازمة النازحين والضغوطات التي تتحملها كركوك والقوات الامنية جعلت كركوك تتمتع بوضع امني مستقر رغم التحديات .
وابدى محافظ كركوك خلال الاجتماع دعمه لقيادة ومنتسبي شرطة كركوك .. مؤكدا التنسيق والتعاون الامني وتحديث الخطط والاجراءات للارتقاء بالمستوى الامني وتلبية احتياجات مواطني كركوك وتعزيز العلاقة معهم لأنهم السند الحقيقي لجميع الأجهزه الامنية .

-------------------------------------
 
پارێزگارى كه‌ركوك داواى هه‌ماهه‌نگى زياترى نێوان هاوڵاتييان و پۆليس ده‌كات
به‌يانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20-12-2016 دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى ليژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى كه‌ركوكى كرد به‌ ئاماده‌ بوونى عه‌ميد (خه‌تاب عومه‌ر عارف) به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى كه‌ركوك وبه‌ڕێوبه‌رى پۆليسى ناوشار و ژماره‌يه‌ك له‌ فه‌رمانده‌كانى بنكه‌كانى پۆليسى شارى كه‌ركوك.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌وشى ئه‌منى شارى كه‌ركو‌ك و كاركردن بۆ باشتر ڕاپه‌ڕاندنى كاره‌كان و گه‌شه‌ پێدانى په‌يوه‌ندى هاوڵاتييان به‌ پۆليسه‌وه‌ خرانه‌ به‌ر باس.
سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئه‌منى ڕێنمايى دايه‌ فه‌رمانده‌كانى پۆليس بۆ ڕێگرتن و سزادانى ئه‌وانه‌ى زێده‌ڕۆيى ده‌كه‌نه‌ سه‌ر شۆسته‌ و ڕێگاو بان و پرده‌كانى ناو شارى كه‌ركوك بۆ پاراستنى سيماى جوانى شاره‌كه‌ و پاك و خاوێنى و جوڵه‌ى ئاسايى ئۆتۆمۆبێل له‌ ڕێگاوبان و سه‌ر پرده‌كاندا.
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) وتى ئه‌و ئه‌ركانه‌ى كه‌وتونه‌ته‌ سه‌ر شانى هێزى پۆليس و ئه‌و قوربانييانه‌ى له‌پێناو پاراستنى هاوڵاتييان و شاره‌كه‌دا به‌خشيويانه‌ جگه‌ له‌وئه‌ركه‌ى پێى هه‌ستاون له‌ پێشوازى كردن و خزمه‌ت كردنى برا ئاواره‌كاندا واى كردوه‌ كه‌ بارى ئه‌منى كه‌ركوك سه‌قامگير بێت سه‌ره‌ڕاى ته‌گه‌ره‌كان.
پارێزگارى كه‌ركوك پشتيوانى خۆشى دووپات كرده‌وه‌ بۆ فه‌رمانده‌ و كارمه‌ندانى پۆليس و داواى لێكردن به‌رده‌وام بن له‌ هه‌ماهه‌نگى و نوێ كردنه‌وه‌ى پلان و ڕێوشوێنه‌ پێويسته‌كان بۆ تۆكمه‌ كردنى ئه‌من و ئاسايشى شاره‌كه‌ و هه‌ماهه‌نگى زياتر له‌گه‌ڵ هاوڵاتيياندا كه‌ پشت و قه‌ناى ڕاسته‌قينه‌ى هێزه‌ ئه‌منييه‌كانن.

ليست هناك تعليقات: