إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الاثنين، 19 ديسمبر، 2016

كركوك تعطل الدوام الرسمي لمناسبة اعياد الميلاد المجيد.---كه‌ركوك به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنه‌كانى پيرۆزى سه‌رى ساڵه‌وه‌ پشووى ڕه‌سمى ڕاده‌گه‌يه‌نێت


كركوك تعطل الدوام الرسمي لمناسبة اعياد الميلاد المجيد.
اعلنت ادارة محافظة كركوك عن تعطيل الدوام الرسمي في جميع دوائر محافظة كركوك يوم الاحد الخامس والعشرين من الشهر الجاري احتفاءً بأعياد الميلاد ورأس السنة الجديده .
جاء ذلك خلال ترأس الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك اليوم الأثنين 19/12/2016 الاجتماع الدوري للدوائر الخدمية .. وهنأ سيادته المسيحيين بحلول الاعياد متمنيأ ان يشهد العام الجديد بداية لنهاية عصابات داعش الارهابي في عموم البلاد وعوده النازحين لمناطقهم المحرره .
وفيما يخص ملف تحرير الحويجة .. اكد محافظ كركوك الدكتور نجم الدين كريم ان هنالك تحضيرات واستعدادات بين البيشمركة والجيش العراقي والحشد الشعبي لتنفيذ خطة لتحرير مناطق جنوبي كركوك وغربيها الا ان الحكومة الاتحادية لم تفعلها حتى الان .. منوها على ان بقاء تلك المناطق فاقم من معاناة المدنيين الى حد مأساوي بالاضافة الى بقاء الخطر على المحافظات المجاوره والمحادده للحويجة .. مؤكدا ان كركوك استقبلت اكثر من 26 الف اسرة ومازال النزوح مستمر ..مبينا ان ادارة كركوك ودوائرها استنفرت طاقاتها ومواردها لاستقبال النازحين وايوائهم ودعمهم وتهيئة المستلزمات الانسانية الضرورية لهم .
وقال ان معاناة ومأسي النازحين في العراق لن تنتهي الا بعودتهم الى مدنهم واراضيهم وعقاراتهم وعودتهم لممارسة حياتهم الطبيعية .
واوضح محافظ كركوك خلال الاجتماع ان ما حصلت عليه كركوك مع نهاية العام الحالي سوا مليار و200 مليون دينار رغم حجم التحديات الاقتصادية والانسانية والخدمية التي تواجه كركوك التي استقبلت ومازالت عشرات الاف من النازحين وتحمل اعبائهم .
وبشأن واقع الكهرباء جرى تدارس الاوضاع بدقه للوصول لحلول حيث وصلت ساعات القطع بسبب الاحمال والاستهلاك المفرط وانخفاض درجات الحراره في بعض الاحياء ما بين 8 الى 18 ساعه يوميا .
وتابع المجتمعون ما شهدته منظومة التجهيز من اعطاب 88 محوله نتيجة الاحمال منذ مطلع الشهر الجاري والصعوبات التي تواجه فرق الصيانة في اعمال التصليح في ضوء الازمة الاقتصادية وعدم صرف مستحقات كركوك المالية .. في حين تواصل مديرية توزيع كهرباء استمرار عمليات الصيانه لمحطة الاسكان وحل مشكلة الكهرباء ومعالجة الخلل في القابلو للأحياء الشرقية لمدينة كركوك .

---------------------------------------------------------------------------
كه‌ركوك به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنه‌كانى پيرۆزى سه‌رى ساڵه‌وه‌ پشووى ڕه‌سمى ڕاده‌گه‌يه‌نێت
ئيداره‌ى پارێزگاى كه‌ركوك ڕايگه‌ياند ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌ 25-12-2016 ده‌كرێته‌ پشووى ڕه‌سمى له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانى كه‌ركوكدا به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنه‌كانى سه‌رى ساڵه‌وه‌.
ئه‌م بڕياره‌ له‌ ميانه‌ى كۆبونه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رانى فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارييه‌كانى كه‌ركو‌كدا هات كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19-12-2016 به‌ سه‌رپه‌رشتى دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو و پيرۆزبايى له‌ برا كريستييانه‌كان كرد به‌و بۆنه‌يه‌وه‌ و هيواى خواست ساڵى نوێ سه‌ركه‌وتنى سه‌رتاسه‌رى به‌سه‌ر تيرۆريستانى داعش دا ڕابگه‌يه‌نرێت و لاپه‌ڕه‌ى ڕه‌شى داعش دابخرێت و ئاواره‌كان بگه‌ڕينه‌وه‌ زێدى خۆيان.
سه‌باره‌ت دۆسێى (حه‌ويجه‌) پارێزگارى كه‌ركوك وتى ئاماده‌كارى كراوه‌ له‌ نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراقدا به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌ حكومه‌تى عێراقى ئه‌و پرسه‌ى نه‌خستۆته‌ بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ و ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ كه‌ دواخستنى ئه‌و پرۆسه‌يه‌ مه‌ينه‌تيه‌كانى ئاواره‌كانى زياتر كردوه‌ و مه‌ترسى بۆ سه‌ر پارێزگاكانى نزيك ئه‌و ناوچانه‌ هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ شارى كه‌ركوك پێشوازى كردوه‌ له‌ زياتر له‌ 26 هه‌زار خێزانى ئاواره‌ى ئه‌و ناوچانه‌ و تا ئه‌م ساته‌ش ئاواره‌كان هه‌ر له‌ جوڵه‌دان بۆ خۆقوتار كردن له‌ ده‌ستى تيرۆريستان و دام و ده‌زگاكانى شارى كه‌ركوك له‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشيدان بۆ هاوكارى كردن و پيشوازى له‌ برا ئاواره‌كانيان.
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) وتيشى مه‌ينه‌تييه‌كانى ئاواره‌كان ته‌نها به‌ گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كيان كۆتايى پێ دێت و ڕوونى كرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ كۆتايى ساڵى 2016 دا ته‌نها بڕى مليارێك و 200 مليۆن دينارمان له‌ حكومه‌تى ناوه‌نده‌وه‌ به‌ده‌ست گه‌يشتوه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو كێشه‌ و قه‌رانانه‌ى له‌ شاره‌كه‌دا هه‌ن له‌ بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى و مرۆيى و ئابورى و پێشوازى كردن له‌و ژماره‌ زۆره‌ى ئاواره‌كان.
سه‌باره‌ت ڕه‌وشى كاره‌باى نيشتيمانى به‌ وردى به‌دواداچوونى بۆ كرا بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر كه‌ به‌هۆى دابه‌زينى پله‌كانى گه‌رما و به‌كارهێنانى زياد له‌ ڕاده‌ى كاره‌با و لۆدى سه‌ر فيده‌ره‌كان ماوه‌ى پچڕانى كاره‌با له‌ هه‌ندێك گه‌ڕه‌كدا گه‌يشتۆته‌ نێوان 8-18 كاتژمێره‌.
هه‌روه‌ها به‌دواداچوون كرا بۆ ئه‌و كێشانه‌ى ڕوبه‌ڕوى كه‌رتى كاره‌با بوه‌ته‌وه‌ به‌هۆى تێكچوونى 88 محه‌ويله‌ و كێشه‌ى چاك كردنه‌وه‌يان له‌به‌ر ڕۆشنايى قه‌يرانى دارايى و سه‌رف نه‌كردنى شايسته‌ دارايييه‌كانى كه‌ركوك و تيمه‌ هونه‌رييه‌كان به‌رده‌وام له‌ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ى وێستگه‌ى ئيسكان و چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى كاره‌با و گۆڕينـى ئه‌و كێبڵانه‌ى سوتاون له‌به‌رى ڕۆژهه‌ڵاتى شاره‌كه‌دا.

ليست هناك تعليقات: