إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الاثنين، 2 يناير، 2017

الدكتور نجم الدين كريم يشيد بمشاركة مواطني كركوك بالأحتفاء برأس السنة الميلادية ومساندتهم لأجهزتهم الأمنية .. ويطالب بصرف مستحقات فلاحي كركوك ..پارێزگارى كه‌ركوك ستايشى به‌شدارى هاوڵاتييان ده‌كات له‌ ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵ و پشتيوانيان له‌ هێزه‌ ئه‌منييه‌كان و داواى سه‌رف كردنى شايسته‌ داراييه‌كانى جوتياران ده‌كات

الدكتور نجم الدين كريم
يشيد بمشاركة مواطني كركوك بالأحتفاء برأس السنة الميلادية ومساندتهم لأجهزتهم الأمنية .. ويطالب بصرف مستحقات فلاحي كركوك ..
ترأس الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك اليوم الأثنين 2/1/2017 اجتماعا موسعا لرؤساء الدوائر الخدمية بالمحافظة وهو اول اجتماع في العام الجديد 2017 .
وهنأ الدكتور نجم الدين كريم في بداية الاجتماع مجددا رؤساء الدوائر الخدمية وموظفيهم ومواطني كركوك واجهزتها الأمنية بحلول العام الجديد .. متمنيأ ان يكون العام الجديد عام تحرير جميع اراضي المحافظة وعوده النازحين لمناطقهم المحرره .. مشددا على اهمية التكاتف والعمل من اجل عوده النازحين وانهاء معاناتهم ..
وقدم محافظ كركوك عرضا للتطورات التي شهدتها المحافظة والأستراتيجية المعده للعام الجديد لخدمة مواطني كركوك ..مشيرا ان العام الماضي كان عاما كارثيا من الناحية المالية لعدم صرف مستحقات كركوك المالية وتفاقم التحديات والازمات واستمرار تدفق النازحين على كركوك واستمرار حرمانها من ملف نقل الصلاحيات .
ووجه محافظ كركوك انتقادا لممثلي المحافظات في البرلمان والمجالس والادارات لعدم الاهتمام بنازحيهم المتواجدين في كركوك .. متمنيا بشكل مؤكد ان يكون العام الجديد افضل من السابق .
وانتقد محافظ كركوك التصريحات الاخيره للبعض بشأن نية عصابات داعش الارهابي مهاجمة كركوك .. واصفا اياها بأنها تصرحيات تسعى لخلق الفتن والبلبة في نفوس مواطني كركوك لكن رسالة مواطني كركوك وخروجهم للأحتفاء دليل اخر لتحديهم للارهاب وسعيهم للأمن والاستقرار .. مشيدا بدورقوات البيشمركة والشرطة والاسايش رغم ان شرطة كركوك لم تنال الدعم من قبل وزارة الداخلية الاتحادية من حيث العدد والاليات والاسلحة رغم الضغوطات والتحديات التي تواجه الاجهزه الامنية .
و بخصوص اجراء انتخابات مجالس المحافظات ..اشار سيادته ان موضوع الانتخابات حق دستوري وقانوني دون ان يكون هنالك وضع شروط وعراقيل لضمان اجراء انتخابات تضمن مشاركة جميع مواطني كركوك .. مؤكدا رفضه استصدار قانون خاص لانتخابات كركوك .
وعبر محافظ كركوك عن تصامنه مع عوائل شهداء القوات الامنية وخاصة البيشمركة الذين قدموا ارواحهم دفاعا عن كركوك وحماية لمنشأتها الحيوية من النفط والغاز والكهرباء .. مؤكدا ضرورة شمولهم بالتعويضات .
وبشأن تعويض ضحايا الارهاب والعمليات العسكرية .. عبر المحافظ عن اسفه لازدواجية التعامل من قبل الحكومة الاتحادية بهذا الشأن في حين تناست ضحايا التصدي البطولي لمواطني كركوك واجهزتها الامنية لعصابات داعش الارهابي خاصة الذين ضحوا بأنفسهم في الحادي والعشرين من شهر تشرين الاول الماضي .
ودعا محافظ كركوك الحكومة الاتحادية للايفاء بصرف مستحقات الفلاحين والمزارعين الذين لم يتسلموا كامل مستحقاتهم المالية لثلاثة مواسم زراعية ماضية والتي تصل اقيامها الى 180 مليار دينار . مؤكدا انه ظلم اخر على كركوك يضاف لعدم صرف مستحقات المحافظة من البتردولار منذ مطلع العام 2014 .
وجرى خلال الاجتماع متابعة وضع تجهيز الكهرباء في عموم المحافظة في ضوء تنفيذ توجيهات محافظ كركوك بأكمال اصلاح العطل في احدى قابلوات التجهيز للاحياء الشرقية للمدينة .

-----------------------------------------------------
 
پارێزگارى كه‌ركوك ستايشى به‌شدارى هاوڵاتييان ده‌كات له‌ ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵ و پشتيوانيان له‌ هێزه‌ ئه‌منييه‌كان و داواى سه‌رف كردنى شايسته‌ داراييه‌كانى جوتياران ده‌كات
به‌يانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2-1-2017 دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رانى فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارييه‌كانى شارى كه‌ركوكى كرد.
له‌ سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه‌دا پارێزگارى كه‌ركوك پيرۆزبايى هاتنى ساڵى نوێى له‌ ئاماده‌بوان و فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌كان و هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى كه‌ركوك كرد و هيواى خواست ساڵى نوێ ساڵى سه‌ركه‌وتنى سه‌رتاسه‌رى بێت به‌ سه‌ر تيرۆريستان دا و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانى خۆيان، و جه‌ختى كردوه‌ له‌ كاركردنى هه‌مه‌ لايه‌نه‌ له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كانيان و كۆتايى هێنان به‌ ئازاره‌كانيان.
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پوخته‌يه‌كى سه‌باره‌ت دوايين پێشهاته‌كان له‌ شاره‌كه‌دا بۆ ئاماده‌بوان خسته‌ ڕوو وێڕاى ڕووون كردنه‌وه‌ى ستڕاتيژى نوێ بۆ خزمه‌ت كردنى هاوڵاتييانى كه‌ركوك و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ساڵى ڕابوردوو ساڵێكى كاره‌ساتاوى بوو به‌هۆى سه‌رف نه‌كردنى شايسته‌ داراييه‌كانى كه‌ركوك و كه‌ڵه‌كه‌ بوونى قه‌يرانه‌كان و هاتنى ئاواره‌كان و بێبه‌ش كردنى كه‌ركوك له‌ دۆسێى گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان.
پارێزگارى كه‌ركوك ڕه‌خنه‌ى گرت له‌ نوێنه‌رانى پارێزگاكان له‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نه‌كان و ئيداره‌ى پارێزگاكان به‌هۆى بايه‌خ نه‌دانيان به‌ گوزه‌رانى هاوڵاتييه‌ ئاواره‌كانيان له‌ نێو كه‌ركوك دا و هيواى خواست كه‌ ساڵى نوێ بارودۆخه‌كه‌ باشتر بێت له‌ ڕابوردوو.
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) ڕه‌خنه‌شى گرت له‌و لێدوانانه‌ى له‌م دواييه‌دا باسيان كردوه‌ له‌ نيازى تيرۆريستانى داعش بۆ په‌لامار دانى شارى كه‌ركوك كردوه‌ و وتى ئه‌و لێدوانانه‌ ده‌بێته‌ مايه‌ى دروست كردنى دڵه‌ ڕاوكێ و پشێوى نانه‌وه‌ له‌ نێو هاوڵاتييان دا به‌ڵام ده‌رچوونى هاوڵاتييان له‌ شه‌وى سه‌رى ساڵ دا و ئاهه‌نگ گێڕانيان په‌يامێك بوو بۆ هه‌موان كه‌ ئه‌وان له‌ ڕووى تيرۆريستان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و كارده‌كه‌ن بۆ سه‌قامگير كردنى ئارامى و ئاسايشى شاره‌كه‌يان و ستايشى ڕۆڵى هێزى پێشمه‌رگه‌ و پۆليس و ئاسايشى كرد ئه‌گه‌ر چى پۆليسى كه‌ركوك له‌ ڕووى چه‌ك و ئامێر و ئۆتۆمۆبێل و كه‌ره‌سته‌ى پێويسته‌وه‌ كه‌م و كوڕى زۆره‌و له‌ لايه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێڕاقه‌وه‌ هاوكارى نه‌كراوه‌.
سه‌باره‌ت هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ، دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) وتى: ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك مافێكى ده‌ستورى و ياساييه‌ و بێ ئه‌وه‌ى هيچ مه‌رج و ته‌گه‌ره‌يه‌كى بۆ دابنرێت بۆ زامن كردنى به‌شدارى هه‌موان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌‌دا ‌ و وتيشى دانانى ياساى تايبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ شارى كه‌ركوك ڕه‌ت ده‌كه‌ينه‌وه‌.
پارێزگارى كه‌ركوك پشتيوانى خۆشى ده‌ربڕى بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هيدانى هێزى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منييه‌كان كه‌ به‌ گيانى خۆيان دام و ده‌زگاكانى كه‌ركوكيان پاراست و جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌يان و سه‌باره‌ت قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى قوربانييانى ده‌ستى تيرۆر و كرده‌وه‌ سه‌ربازييه‌كان پارێزگارى كه‌ركوك نيگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى بۆ ئه‌و سياسه‌ته‌ دووفاقييه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ند په‌يڕه‌وى ده‌كات له‌و دۆسێيه‌دا به‌ فه‌رامۆش كردنى قوربانييانى داستانه‌كه‌ى 21-10-2016 كه‌ هاوڵاتييانى كه‌ركوك شان به‌شانى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان به‌رپه‌رچى په‌لاماره‌كانى داعشيان دايه‌وه‌.
پارێزگارى كه‌ىركوك داواشى كرد له‌ حكومه‌تى ناوه‌ند كه‌ شايسته‌ داراييه‌كانى جوتيارانى كه‌ركوك سه‌رف بكات كه‌ ماوه‌ى سێ وه‌رزه‌ بۆيان سه‌رف نه‌كراوه‌و بڕه‌كه‌ى ده‌گاته‌ 180 مليار دينار و ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ سته‌مێكى تره‌ كه‌ له‌ شاره‌كه‌مان ده‌كرێت به‌وه‌ى شايسته‌ داراييه‌كانى پترۆدۆلار له‌ سه‌ره‌تاى 2014 ه‌وه‌ تا ئێستا سه‌رف نه‌كراوه‌..
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌يه‌دا به‌دواداچوون كرا بۆ ڕه‌وشى كاره‌با له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى شاره‌كه‌دا له‌به‌ر ڕۆشنايى ڕێنماييه‌كانى پارێزگار بۆ چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌يه‌ى هه‌يه‌ له‌ كێبڵه‌كانى وزه‌ى كاره‌بادا له‌ به‌شى رۆژهه‌ڵاتى شارى كه‌ركوك.

ليست هناك تعليقات: