إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الاثنين، 16 يناير، 2017

الدكتور نجم الدين كريم .. مستعدون لتقديم المساعده للمحافظات الاخرى ولكن علينا ضمان حقوق كركوك.. پارێزگارى كه‌ركوك : ئاماده‌ين هاوكارى پارێزگاكانى تر بكه‌ين به‌ڵام به‌ ڕه‌چاو كردنى مافه‌كانى شارى كه‌ركوك

الدكتور نجم الدين كريم ..
مستعدون لتقديم المساعده للمحافظات الاخرى ولكن علينا ضمان حقوق كركوك..
ترأس الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك اليوم الأثنين 16/1/2017 اجتماعا لرؤساء الدوائر الخدمية في المحافظة ..وجدد محافظ كركوك في بداية الاجتماع مطلب مواطني كركوك والاداره والمجلس بتحرير الحويجة وتخفيف المعاناة عن سكان جنوبي كركوك وغربيها .. مشيدا بعمليات التقدم والانتصارات التي تحققها القوات الاتحادية في تحرير الموصل خاصة بعد استكمال تحريرها لجامعة الموصل .
ووصف الدكتور زيارته للعاصمة بغداد بالموفقه والناجحه حيث تم المطالبه بسرعة تحرير الحويجة..منوها الى انه تم الاتفاق مع وزير النفط ووكلاء وزارة المالية والكهرباء ومحافظي صلاح الدين ونينوى على تجهيز مصفاة كلك بالنفط الخام لانتاج المشتقات النفطية لمدينة الموصل والكاز اويل لتشغيل محطة القياره الكهربائية الى جانب تجهيز مصفاة قيوان في السليمانية مقابل ضمان دعم مستحقات الكهرباء المجهز الى كركوك من المستثمر وضمان تخصيصات عادله لكركوك في مجال التعينات والموافقة على مشروع زيادة طاقة مصفاة كركوك من خلال انشاء وحده التقطير الجوي بطاقة 70 الف برميل يوميا من قبل المستثمر لصالح مصافي الشمال وتوسيع الطاقات الانتاجية للمشاريع الاستثمارية .. مؤكدا بالقول اننا مستعدون لتقديم المساعده للمحافظات الاخرى ولكن علينا ضمان حقوق كركوك .
وبشأن تجهيز الكهرباء وانخفاض معدلات التجهيز ضمن الشبكة الوطنية التي ادت الى زياده ساعات القطع بين 9 الى 10 ساعات يوميا .. ووجه محافظ كركوك بالعمل على ضمان تجهيز الكهرباء لمواطني كركوك.. مؤكدا رفضه اي تخفيض لحصة كركوك مهما كانت الحجج والاعذار لان حقوق مواطنينا هي اولوية لايمكن التهاون والتنازل عنها .
واشار ان ادارة كركوك ورغم حجم التحديات تمكنت من دعم مؤسسات الكهرباء وتم اليوم انجاز محطة الاسكان لتغذية عددا من الاحياء السكنية بما يعالج مشكلة التجهيز وتغذية الاحياء السكنية .

---------------------------------
 
پارێزگارى كه‌ركوك : ئاماده‌ين هاوكارى پارێزگاكانى تر بكه‌ين به‌ڵام به‌ ڕه‌چاو كردنى مافه‌كانى شارى كه‌ركوك
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16-1-2017 سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رانى فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارييه‌كانى شارى كه‌ركوكى كرد .
پارێزگارى كه‌ركه‌وك جارێكى تر داواكارى هاوڵاتييانى كه‌ركوك و ئه‌نجومه‌ن و ئيداره‌ى دوپات كرده‌وه‌ سه‌باره‌ت په‌له‌ كردن له‌ ئازاد كردنه‌وه‌ى قه‌زاى حه‌ويجه‌ و ده‌وروبه‌رى بۆ كۆتايى هێنان به‌ نه‌هامه‌تييه‌كانى دانيشتوانى ئه‌و ناوچانه‌ و ستايشى سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌كانى هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى كرد له‌ به‌ره‌كانى شه‌ڕ له‌ موسڵ دا به‌ تايبه‌تى پاش ئه‌وه‌ى توانرا زانكۆى موسڵ به‌ ته‌واوى له‌ چنگ تيرۆريستان ده‌ربكرێت.
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ شارى به‌غداد به‌ سه‌ركه‌وتوو وه‌سف كرد كه‌ تيايدا جارێكى تر داواى خێرا به‌رپا كردنى هه‌ڵمه‌تى ئازاد كردنه‌وه‌ى حه‌ويجه‌ى كرد و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ڕێككه‌وتون له‌گه‌ڵ وه‌زيرى نه‌وت و بريكارانى وه‌زاره‌تى دارايى و كاره‌با و پارێزگارانى نه‌ينه‌واو سه‌ڵاحه‌دين سه‌باره‌ت دابين كردنى نه‌وتى خاو بۆ پاڵاوگه‌ى (كه‌ڵه‌ك) بۆ به‌رهه‌م هێنانى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتييه‌كان بۆ شارى موسڵ و دابين كردنى گاز بۆ وێستگه‌ى كاره‌باى (گه‌ياره‌) له‌گه‌ڵ دابين كردنى نه‌وت بۆ پاڵاوگه‌ى (قه‌يوان) بۆ زامن كردنى شايسته‌ داراييه‌كانى وه‌به‌ره‌هێن كه‌ به‌شێكى وزه‌ى كاره‌با بۆ شارى كه‌ركوك دابين ده‌كات هه‌روه‌ك داوا كرا كه‌ پشكى دانيشتوانى شارى كه‌ركوك له‌ دامه‌زراندن پارێزوراو بێت و وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر زياد كردنى تواناى پاڵاوگه‌ى كه‌ركوك له‌ ڕێگاى دانانى يه‌كه‌ى دڵۆپاندنى ئه‌تمۆسفير كه‌ تواناى پاڵاوتنى 70 هه‌زار به‌رميل نه‌وت له‌ ڕۆژێك دا زياد ده‌كات له‌ به‌رژه‌وه‌نده‌ى پاڵاوگه‌كانى باكور و فراوان كردنى تواناى به‌رهه‌م هێنانى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان.
پارێزگارى كه‌ركوك وتيشى ئاماده‌ين هاوكارى پارێزگاكانى تر بكه‌ين به‌و مه‌رجه‌ى مافه‌كانى شارى كه‌ركوك پارێزراو بن ، سه‌باره‌ت وزه‌ى كاره‌با و كه‌م بونه‌وه‌ى كاژێره‌كانى كاره‌باى نيشتيمانى كه‌ له‌ هه‌ندێك شوێندا گه‌يشتۆته‌ 9-10 كاژێر له‌ ڕۆژێك دا ، دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) ڕێنمايى دا به‌ كار كردنى بێ وچان بۆ دابين كردنى وزه‌ى كاره‌با بۆ دانيشتوانى كه‌ركوك و هه‌موو پاساوێكى سه‌باره‌ت كه‌م كردنه‌وه‌ى به‌شه‌ كاره‌باى كه‌ركوك له‌ نێو تۆڕى كاره‌باى نيشتيمانى عێراق دا ڕه‌ت كرده‌وه‌ و وتى مافه‌كانى هاوڵاتيانى كه‌ركوك له‌ پێشينه‌ى كاره‌كانماندايه‌ و سازشى له‌سه‌ر ناكه‌ين.
پارێزگارى كه‌ركوك ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ ئيداره‌ى پارێزگاى كه‌ركوك سه‌ره‌ڕاى ئاسته‌نگه‌كان پشتيوانى دام و ده‌زگاكانى كاره‌باى كردوه‌ و ئه‌مڕۆ وێستگه‌ى (ئيسكان) خراوه‌ته‌ كار بۆ دابين كردنى وزه‌ى كاره‌با بۆ چه‌ندين گه‌ڕه‌گ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى هاوڵاتييان له‌و بواره‌دا.

ليست هناك تعليقات: