سایتی كركوك 140
ته‌قينه‌وه‌يه‌كى
قێزه‌ونى تيرۆريستان له نزيك ترافيك لايتێك له شارى به‌غدا چه‌ندين
قوربانى لێكه‌وته‌وه كه يه‌كێكيان پيرێژنێك بوو كه هه‌موو به‌يانييه‌ك
ئينجانه گوڵه‌كانى له‌سه‌ر شۆسته‌كه ڕيز ده‌كرد و وه‌ك ئه‌وه‌ى به خه‌ڵك
بڵێت من به‌گوڵ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تيرۆر ده‌كه‌م .
ئه‌و پيرێژنه كه
به‌و كاره‌ى 8 ئه‌ندامى خيزانه‌كه‌ى به‌خێو ده‌كرد گيانى له‌ده‌ستداو ئه‌و
هه‌واڵه وه‌ك هه‌وره تريشقه بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ڕۆژانه به
ته‌نيشتيدا تێپه‌ڕ ده‌بوون و سيماى ئه‌ويان له مێشكياندا دانابوو ،
ئه‌گه‌ر چى هه‌ندێك پێيان وايه كه شه‌هيده‌كانى بنكه‌ى ئاسمانى سپايكه‌ر
زياتر سه‌رنجى خه‌ڵك ڕاده‌كێشێت و هاوخه‌مييان بۆيان ده‌بێت به‌ڵام كاره
جوانه‌كه‌ى ئه‌م پيرێژنه شه‌هيده كه گوڵ فرۆشتن بوه له سه‌رده‌مێكدا
كه‌م كه‌س بير له گوڵ ده‌كاته‌وه خۆى له خۆي‌دا چيرۆكيكى سه‌رنج ڕاكێشه .
ئه‌م
كاره‌ساته چه‌ندين لێكدانه‌وه‌و كۆمينتى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان
له‌سه‌رى نوسرا .. كه‌سێك نوسيويه‌تى (گوڵ فرۆش له‌سه‌ر ده‌ستى مه‌رگ فرۆش
شه‌هيد كرا !) كه‌سێكى تر نوسيويه‌تى ( با به‌گوڵى هه‌موو سه‌ر زه‌وى بانى
ته‌رمه‌كه‌ى بده‌ين) ... كه‌سێكى تر ده‌لێت : (كه‌ى بێت له خه‌و هه‌ڵسين و
جودا له گوڵ هيچ شتيكى تر‌ى وه‌ك ته‌قينه‌وه‌و ده‌وڵه‌تى ئيسلامى نه‌بينين
).
س: ايلاف
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق