kirkuk 140 :
بۆ زیاتر
به‌ره‌وپێشچوونی هاوكاری و یارمه‌تییه مرۆییه‌كانی به‌ریتانیاو چۆنییه‌تی
كاراكردن و به‌ته‌نگه‌وه هاتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئاواره‌و
په‌ناهه‌نده‌كان كه به‌هۆی شه‌ڕو په‌لاماره‌كانی ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی
(داعش) دروستبوون، ئه‌مڕۆ 27-8-2014 قوباد تاڵه‌بانی پێشوازیكرد له
وه‌فدێكی باڵای به‌ریتانیا كه پێكهاتبوو له جه‌ستین گرینیك وه‌زیری
په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی و تۆبایس ئێك ود وه‌زیری كاروباری رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست.
دیداره‌كه به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له كه‌ریم
سنجاری وه‌زیری ناوخۆ، د.علی سندی وه‌زیری پلاندانان، د.رێكه‌وت حه‌مه
ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی
ده‌ره‌وه، به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و دیداره‌دا باس
له كێشه‌و ئاسته‌نگییه په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی و مرۆییه‌كان كرا،
كه روبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان و ئاواره‌و په‌ناهه‌نده‌كان بوونه‌ته‌وه،
وه‌فدی میوان رایگه‌یاند كه به‌ریتانیا هاوكارییه مرۆییه‌كان زیاد ده‌كات
و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رێكخراوه حكومی و ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
هه‌ماهه‌نگی ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان كاره‌كان چالاكتر بكه‌ن.
له
به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
رایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری گرفته
داراییه‌كان، به‌ڵام توانیومانه فریای ئاواره‌و په‌نابه‌ره‌كان بكه‌وین
كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندان.
وتیشی: نابێت داعش هیچ
پێگه‌یه‌كی له عیراقدا بمێنێت و له‌وڕووه‌وه داوایكرد كه هه‌ماهه‌نگی
زیاتر له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌بێت، هه‌م له
روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان و هه‌م له گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان
بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه ده‌كرێت به‌غدا زیاتر رۆڵی خۆی ببینێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق