إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الأحد، 14 سبتمبر 2014

بۆ گواستنەوەی حاجیان،دەستەی حەج وعومرە پێویستی بەهەمەهەنگی كەركوكە



ساێتی كركوك 140

پارێزگاری كەركوك چاوی دەكەوێت بە راوێژكاری سەرۆكی دەستەی حەج وعومرەی عێراق بۆ تاوتوێكردنی بابەتی گواستنەوەی حاجییان لەرێگای كەركوكەوە بۆ فرۆكەخانەی سلێمانی.
لەكۆبونەوەكەدا راوێژكاری دەستەی حەج وعومرە جەختیكردەوە لەگرنگی هەمەهەنگی لەگەڵ ئیدارەی كەركوك وئەنجومەنەكەی بۆ ئاسانكاری گواستنەوەی حاجیانی پارێزگاكانی نەینەوا لە شارەكەوە بۆ فرۆكەخانەی سلێمانی كەژمارەیان 1600هاوڵاتیە.
لەبەرانبەردا،د.نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك ئامادەیی شارەكەی دەربڕی بۆكارئاسانی لەگواستنەوەیان بەرەو سلێمانی بەهەمەهەنگی لەگەڵ دەستەی حەج وعومرە ودەزگا ئەمنییەكان بەمەبەستی گەشتی ئەو هاوڵاتیانە بەرەو وڵاتی سعودیا بۆ ئەنجامدانی حەج.

ليست هناك تعليقات: