سایتی كركوك 140
هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركوك گه‌وره تیرۆرستێك له شارۆچكه‌ی پردێ ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه پێشتر له گرتووخانه‌ی تكریت هه‌ڵهاتبوو.
له‌وباره‌به‌وه
عه‌مید سمكۆ مه‌حمود وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك به
PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 24-9-2014 هێزه‌كانمان پاڵ
پشت به چه‌ند زانیارییه‌كی هه‌واڵگری له شارۆچكه‌ی پردێ گه‌وره
تیرۆرستێكیان ده‌ستگیركرد.
وتیشی:
تیرۆرسته ده‌ستگیركراوه‌كه ناوی (ئه‌حمه‌د فایز عبد حنێفش)ه‌و له
دایكبووی ساڵی 1976ه‌و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی بێجی سه‌ربه تكریته‌وه‌و یه‌كێكه
له‌و تیرۆرسته ناسراوانه‌ی كه پێشتر له گرتووخانه‌ی تكریت هه‌ڵهاتبوو.
راشیگه‌یاند: ناوبراو ئه‌نجامده‌ری ده‌یان كرده‌وه‌ی تیرۆرستیه‌و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا ناسنامه‌ی ساخته‌ی هه‌ڵگرتبوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق