دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك رۆژی سێشه‌ممه 21/10/2014 خێوه‌تگه‌ی یه‌حیاوه‌ی كۆچبه‌رانی به‌سه‌ركرده‌وه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوك كه به رۆڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ڕێز عه‌لی مه‌هدی دروستكراوه , له سه‌ردانیه‌كه كه به‌یاوه‌ری به‌ڕێز رێبوار فائق سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌وه‌كاله‌ت وئه‌ندامی لیژنه‌ی كۆچبه‌ران له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئازاد جه‌باری ویاریده‌ده‌ری هونه‌ری پارێزگار وبه‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی به‌دواداچوونی بارودۆخی كۆچبه‌ران كرا كه له پارێزگاكانی تره‌وه روویان كردوه‌ته كه‌ركوك پاش كۆنترۆڵكردنیان له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه دوای روداوه‌كانی ده‌ی حوزه‌یران .
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئاماژه‌ی دا " سه‌ردانی ئه‌م خێوه‌تگه‌یه‌مان كرد كه نزیگه‌ی 200 خێزان له خۆده‌گرێت وله‌لایه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ڕێز عه‌لی مه‌هدی دروستكراوه وله‌كاتی گه‌یشتنی هاوكاریه‌كان دۆخی خێوه‌تگه‌كه باشتر ده‌بێت "
پاشان پارێزگاری كه‌ركوك كه‌ركوك سه‌ردانی خێوه‌تگه‌ی كۆچبه‌رانی كرد له نزیك ناحیه‌ی له‌یلان , وئاماژه‌ی دا كارده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان بۆ دروستكردنی خێوه‌تگه‌یه‌ك 1500 خێزان له‌خۆ ده‌گرێت وگرنگی ئه‌درێته كۆچبه‌رانی خوێندنگاكان .
وجه‌ختیكرده‌وه خێوه‌تگه‌كه سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كان له كاره‌با وئاو له خۆده‌گرێت له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو ئاماده‌ده‌بێت ووخێزانه كۆچبه‌ره‌كانی ناو خوێندنگا ومزگه‌وت وحوسه‌ینیه‌كانی بۆ ده‌گوازرێته‌وه , وئاماژه‌ی دا به بكڕینی زه‌وی حكومه‌ت له‌لایه‌ن كۆچبه‌رانه‌وه وجه‌ختیكرده‌وه ئیداره‌ی كه‌ركوك سه‌رجه‌م خانوه زیاده‌ڕه‌وه‌كان كه‌له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانی ده‌وڵه‌ت دروستده‌كرێت ده‌روخێنێت .
ورونیكرده‌وه داوامان كردوه له لیژنه‌ی باڵای هاوكاریكردنی كۆچبه‌ران بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی كۆچبه‌ران له كه‌ركوك .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق