إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

السبت، 4 أكتوبر 2014

پارێزگاری‌ كه‌ركوك پێشوازی‌ كرد له‌ ژماریه‌ك كه‌سایه‌تی‌ كه‌ركوك






دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ كه‌ركوك رۆژی‌ شه‌ممه‌ 4/10/2014 پێشوازی‌ كرد له‌ ژماریه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ ئه‌منيیه‌كان وخزمه‌تگوزاریه‌كان وكه‌سایه‌تیه‌كانی‌ كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستی‌ پیرۆزبایی‌ جه‌ژنه‌ی‌ قوربانی‌ پیرۆز .
له‌ دیداره‌كه‌دا پارێزگاری‌ كه‌ركوك پیرۆزبایی‌ خۆی‌ له‌ دانیشتوانی‌ كه‌ركوك دووباره‌ كرده‌وه‌ وهیوای‌ به‌رده‌وامی‌ ئارامی‌ وئاشتی‌ وپێكه‌وه‌ژیانی‌ خواست بۆ هاوڵاتیانی‌ كه‌ركوك كه‌ به‌ پێكه‌وه‌ژیان ویه‌ك هه‌ڵوێستی‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ خۆیان بۆ تیرۆرستان سه‌لماند .
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزاری‌ وئه‌منیيه‌كان راسپارد بۆ كاركردن بۆ دابینكردنی‌ پێداویستی‌ هاوڵاتیان له‌ رۆژانی‌ جه‌ژن , وستایشی‌ كاره‌ خزمه‌تگوزاری‌ وئه‌منيیه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ كرد له‌ كه‌ركوك وبه‌ رێزێگی‌ گه‌وره‌وه‌ ستایشی‌ قوربانیه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ وئاسایش وپۆلیسی‌ كرد له‌ پێناو پاراستنی‌ هاوڵاتیانی‌ كه‌ركوك .

ليست هناك تعليقات: