إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الخميس، 15 يناير 2015

محافظ كركوك يلتقي وزير التخطيط في الحكومة الاتحادية --- پارێزگاری‌ كه‌ركوك چاوی‌ كه‌وت به‌ وه‌زیری‌ نه‌خشه‌دانانی حكومه‌تی‌ عێراقی‌


كوردى - عربي
پارێزگاری‌ كه‌ركوك چاوی‌ كه‌وت به‌ وه‌زیری‌ نه‌خشه‌دانانی حكومه‌تی‌ عێراقی‌
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ كه‌ركوك رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 15/1/2015 چاوی‌ كه‌وت به‌ دكتۆر سلمان الجمیلی‌ وه‌زیری‌ نه‌خشه‌دانانی‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ له‌ سه‌ردانیه‌كی‌ بۆ به‌غدای‌ پایته‌خت .
له‌ دیداره‌كه‌ گفتوگۆی‌ بارودۆخی‌ ئه‌منی‌ وئابوری‌ كرا وگرنگی‌ خه‌رجكردنی‌ بوودجه‌ی‌ كه‌ركوك وجێبه‌جێكردنی‌ پڕۆژه‌ ستراتیجیه‌ گرنگه‌كان .
پارێزگاری‌ كه‌ركوك تیشكى‌ خسته‌سه‌ر گه‌وره‌ترین كێشه‌كان كه‌ روبه‌رووی‌ كه‌ركوك ده‌بێته‌وه‌ له‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنی‌ پڕۆژه‌كان وخه‌رج نه‌كردنی‌ بوودجه‌ی‌ كه‌ركوك له‌ پترۆدۆلار وكێشه‌ی‌ كۆچبه‌ران .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیری‌ نه‌خشه‌دانان ستایشی‌ رۆڵی‌ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوكی‌ كرد له‌ بته‌وكردنی‌ پێكه‌وه‌ژیان , وجه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ دابینكردنی‌ پێداویستیه‌كانی‌ كه‌ركوك وچاره‌سه‌ركردنی‌ رێگریه‌كانی‌ كه‌ روبه‌ڕووی‌ كه‌ركوك ده‌بێته‌وه‌ وبه‌دیهێنانی‌ ئاوه‌دانی‌ وگه‌شه‌پێكردنی‌ شاره‌كه‌ وخزمه‌تكردنی‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی‌ .

--------------------------------------------------------------
محافظ كركوك يلتقي وزير التخطيط في الحكومة الاتحادية
الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك يلتقي الدكتور سلمان الجميلي وزير التخطيط في الحكومة الاتحادية اليوم الخميس 15/1/2015 خلال جولته في العاصمة .
وجرى خلال اللقاء بحث للاوضاع الخدمية والاقتصادية .. واهمية ضمان صرف مستحقات كركوك وتنفيذ المشاريع الاستراتجية المهمة .
وقدم محافظ كركوك خلال اللقاء ابرز المعوقات التي تواجه كركوك في مجال تنفيذ المشاريع وعدم صرف مستحقات كركوك المالية واستحقاقاتها في البتردولار وازمة النازحين ..
وثمن وزير التخطيط الدور الذي تطلع به ادارة كركوك وجهودها في تعزيز التعايش . مشددا على اهمية تلبية احتياجات كركوك وتذليل المعوقات التي تواجهها لتحقيق الرخاء والازدهار لجميع مواطنيها .

ليست هناك تعليقات: