له‌كاتێكدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌پاڵپشتی پۆلیس و ئاسایش، داستان تۆمار ده‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتنی مه‌زن به‌ده‌ست ده‌هێنن و رۆژانه تیرۆریستانی داعش ره‌وانه‌ی دۆزه‌خ ده‌كه‌ن، یادی نه‌ورۆز ده‌كه‌ینه‌وه، جه‌ژنێك جیاواز له‌ساڵانی پێش‌و، به‌و پێه‌ی كه‌ركوك له‌ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌دایه‌و روبه‌ڕوی دڕه‌نده‌ترین تاقمی تیرۆریستی بۆته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی خواستی پێكه‌وه‌ژیان و لپێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و په‌یوه‌ندی پته‌وی كه‌ركوكیه‌كانه‌وه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆر، واقعێكی نوێیان دروست كردوه، كه توانا‌و هێزیان له گه‌وره‌یی پێگه‌ی نه‌ورۆزو راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی ساڵی 1991ی كه‌ركوكه‌وه وه‌رگرتووه‌و سه‌ركه‌وتن و داستان تۆمار ده‌كه‌ن و رۆژانه ناوچه داگیركراوه‌كان رزگار ده‌كه‌نه‌وه‌و پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاشتی و ئاسایش به‌رقه‌رار بووه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه‌و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌و خوێندنگا‌و كۆلێژ‌و نه‌خۆشخانه‌كان كاری ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن، له‌و كاته‌شدا كه ئه‌م یاده پیرۆزه ده‌كه‌یه‌نه‌وه، با هه‌مومان به كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان و كولدوئاشوریه‌وه، ده‌ست له‌ناو ده‌ست بین، چونكه پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و نه‌ورۆزو پێشمه‌رگه، بونه‌ته گولله‌ی حه‌ق به‌ڕوی دوژمنان‌دا.
هه‌ر به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه، یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌كرێته پشوی
ره‌سمی له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و ده‌زگاكانی پارێزگای كه‌ركوك، به‌ڵكو
خۆشیه‌كی دیكه بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و رۆژه‌و پێشمه‌رگه‌كانی سه‌نگه‌ر
یادبكه‌ینه‌وه كه قاره‌مانانه سنگی خۆیان كرده‌وه‌ته قه‌ڵغان له‌پێناو
كه‌ركوك و دانیشتوانه‌كه‌ی و به‌رخودان ده‌كه‌ن، هه‌زاران سڵاویش بۆ
شه‌هیده قاره‌مانه‌كانی رێگای سه‌ربه‌رزی و ئازادی، له‌خوای گه‌وره
ده‌پاڕێینه‌وه به به‌هه‌شتی به‌رینیان شادبكات و شیفای برینداره‌كان
بدات.
یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز و راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی ساڵی 1991ی كه‌ركوك، وه‌فایه‌كه بۆ خوێنی شه‌هیدان و په‌یامێكی ئاشتی و خۆشه‌ویستیه بۆ عیراقیه‌كان و به‌تایبه‌تی كه‌ركوك... سه‌ركه‌وتن له‌رێگایه به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا، به‌و پێه‌ی نه‌ورۆز ئامرازی یه‌كگرتویی و پێكه‌وه‌یی و برایه‌تی و ئاشتی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوكه له كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و كلدوئاشوریه‌وه، ژیان و برایه‌تی و مێژوی پڕ له‌سه‌روه‌ری و قوربانیدانتان بپارێزن، ئه‌م جه‌ژنه، جه‌ژنی هه‌موانه، رۆژی سه‌ركه‌وتن نزیك بۆته‌وه‌و هه‌مومان پێكه‌وه ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕین.... هه‌مو ساڵێكتان هه‌ر خۆشی و كامه‌رانی بێت...
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم
پارێزگاری كه‌ركوك

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق