پارێزگاری كه‌ركوك ستایشی قاره‌مانێتی‌و قوربانییه‌كانی پیشمه‌رگه‌و هیزه ئه‌منییه‌كانی كرد‌و پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزی له جیهانی ئیسلامی به گشتی‌و له دانیشتوانی كه‌ركوك به تایبه‌تی كرد‌و سوپاسی هاوڵاتییانی شاری كه‌ركوكی كرد بۆ یه‌كڕیزی‌و هۆشیارییان به‌رامبه‌ر پیلانه‌كانی تیرۆریستان كه بێهیوایانه به درێژایی ساڵی ڕابوردوو له هه‌وڵی تێكدانی ڕیزه‌كانی دانیشتوانی كه‌ركوك بوون.
پارێزگاری كه‌ركوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه جیهان به چاوی ڕێز‌و شانازییه‌وه له كه‌ركوكییه‌كان ده‌نواڕێت بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان به‌رامبه‌ر ئاواره‌كان كه له زه‌برو زه‌نگی تیرۆریستان هه‌ڵاتوون سه‌ره‌ڕای كه‌می داهاته‌كانی كه‌ركوك كه پێشتر بڕبڕه‌ی پشتی ئابوری عیڕاق بوه له ده‌یان ساڵی ڕابوردوودا.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی ئیداره‌ی كه‌ركوك به‌رده‌وام ده‌بێت له ڕێبازه‌كه‌ی بۆ دابین كردنی ئارامی‌و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتییانی كه‌ركوك‌و په‌ڕینه‌وه له هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان به وریایی‌و كۆشش‌و ژیریی له پێناو هاوڵاتییانی كه‌ركوكدا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق