إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الاثنين، 16 نوفمبر، 2015

الدكتور نجم الدين كريم: "العبادي جاد في نقل الصلاحيات لكن هنالك جهات لا تسعى لتطبيق القانون" --- پارێزگاری كه‌ركوك: "هه‌ندێك لایه‌ن ئاسته‌نگ بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان دروست ده‌كه‌ن"



الدكتور نجم الدين كريم:
"العبادي جاد في نقل الصلاحيات لكن هنالك جهات لا تسعى لتطبيق القانون"

ترأس الدكتور نجم الدين كريم الاجتماع الدوري لرؤساء الدوائر الخدمية بالمحافظة اليوم الاثنين 2015/11/16.
وهنأ محافظ كركوك بتحرير قضاء سنجار وقال: "انه انتصار كبير نتيجة للتنسيق بين قوات البيشمركة ووحدات حماية الشعب بالتنسيق مع قوات التحالف الدولي".
واكد: "ان الايزيديين هم اكثر مكونات الشعب العراقي اضطهادا عبر تعرضهم الى الخطف والتغييب والمقابر الجماعية".
وبشأن ما جرى من احداث بقضاء الطوز وصف محافظ كركوك بالقول: "ان ما جرى ليس بصراع كردي تركماني ولا سني شيعي، لكن ما شهده القضاء يمثل مأساة والجميع تضرر". واضاف قائلا: "لابد ان يكون هنالك تعايش بين المكونات، فهي مدينة يعيش فيها كورد وتركمان وعرب وسنة وشيعة والجميع عليهم ان يتعايشوا فيما بينهم والقانون يجب ان يأخذ مساره في ملاحقة المطلوبين، فالطوز هي كركوك وعلينا مساعدتهم لأجل الاستقرار مثلما كنا نساعدهم بالمحن ومحاربتهم للإرهاب واثناء تعرضهم للمآسي والتحديات وتقديم العون لهم ومساعدة جرحاهم".
موضحا بالقول: "نحن كقيادة في كركوك علينا ان نعمل على التهدئة في الطوز، وعلينا حل المشاكل بين مكوناتها، فالمستفيد من احداث الطوز هو الارهاب والذين لا يريدون خيرا للبلاد واهل القضاء".
ووصف محافظ كركوك زيارته الى واشنطن بالجيدة، قائلا: "كان هنالك اهتمام بكركوك خلال اللقاءات التي اجريناها في البيت الابيض ووزارة الخارجية والدفاع ومجلس الامن القومي ومراكز ابحاث و دراسات ووسائل اعلام امريكية، فالنموذج الناجح والمتحقق بكركوك جاء بفضل الخطط المعتمدة وجهود مواطني كركوك والتضحيات التي سطرتها قوات البيشمركة والاجهزة الامنية بالمحافظة".
وفي شأن ازمة النازحين الإنسانية، وجه محافظ كركوك انتقادا شديدا قائلا: "ليس هناك اي اهتمام بالنازحين الذين قدموا الى كركوك والذين تجاوزا عددهم 550 الف نازح ولم تحصل كركوك سوى على ثمانية مليارات دينار فقط".
وقال: "لم تقدم الحكومة دعما لكركوك بملف النازحين فيما لم يقم ممثلي المحافظات في البرلمان العراقي ممن لديهم نازحين بكركوك بالعمل على تقديم شيء لأهلهم". موضحا: "ان كل مسؤول بمجلس النواب والبرلمان وادارة المحافظات عليهم العمل لإسعاف النازحين"، مؤكدا ضرورة: "ان يكون هنالك جهد لنواب محافظة كركوك للضغط على الحكومة الاتحادية وشرح معاناة المحافظة والتحديات التي تواجهها جراء قدوم النازحين اليها وعدم حصول كركوك على ما يسهم في تخفيف الاعباء عنها، فكركوك لم تحصل على لترا واحد زيارة بالوقود ولا (كي في) واحد بالكهرباء رغم مجيء هذا العدد الكبير من النازحين اليها".
واشار الدكتور نجم الدين كريم الى: "ان رئيس الوزراء اوصى وزارة المالية بإعطاء سلفة 20 مليار دينار من حصة كركوك في البتردولار الا ان وزارة المالية زودتنا فقط بخمسة مليارات دينار ونحن سنتصل بهم لغرض ضمان وصلها الى كركوك".
وانتقد محافظ كركوك بشدة الاصوات التي تظهر بشان رفض تطبيق اللامركزية قائلا: "من لا يريد خدمة كركوك ودعمها فهو يفضل ان تبقى معاناة مواطنيها وزيادة ازماتها".
واشار محافظ كركوك: "اننا نرفض القرارات الصادرة من بعض الوزراء خاصة الداخلية والصحة والموارد المائية دون ان يكون هنالك تنسيق وتشاور مع ادارة كركوك"، واضاف قائلا: "اننا سنطبق قانون منح الصلاحيات بالمحافظة كونه استحقاق قانوني ودستوري نابع من دعم ومساندة اهالي كركوك ولا يمكن التراجع عنه، وان رئيس الوزراء العراقي الدكتور حيدر العبادي جادا في نقل الصلاحيات لكن هنالك جهات واطراف لا تسعى بتطبيق القانون".
وانتقد بشدة قيام بعض الوزارات الاتحادية باعتبار كركوك مدينة ساخنة اسوه بنينوى والانبار في حين استثنت ديالى التي هي اكثر المحافظات سجلت نزوح الى كركوك من اعتبارها ساخنة، وقال: "ان كركوك امنة ومستقرة".
ودعا محافظ كركوك وزارة التجارة لصرف مستحقات الفلاحين والمزارعين للموسمين الماضين حيث وصلت 12 مليار دينار فقط كمستحقات لفلاحينا وهي تشمل 8% من مستحقات المحافظة للموسمين الماضين 2014 و2015 و التي تصل في اجماليتها الى 165 مليار دينار.
ووجه محافظ كركوك لجنة تعويض ضحايا الارهاب بالتوجه الى قضاء الدبس للكشف وتدقيق الاضرار من جراء العملية الارهابية التي شهدها القضاء في الثالث من الشهر الجاري لضمان سرعة تعويضهم.
وتابع المجتمعون واقع المشاريع والجهود الخدمية في دوائر البلدية والكهرباء والصحة والطرق، الى جانب استقبال كركوك لأكثر من 70 الف طالب نازح بينهم 20 الف طالب وطالبة من جنوبي كركوك وغربيها، وتعاني مدارس كركوك اليوم من نقص في الرحلات المدرسية والحاجة الى عشرة الاف رحلة مدرسية مع التأكيد على انجاز تشييد ثلاث مدارس بكركوك من قبل منظمة اليونسيف والتي ستسهم باستيعاب اعداد من الطلبة والطالبات النازحين الى كركوك، واكمال مخيم جديد لنازحين بكركوك.
------------------------------------------------------------------------
 

پارێزگاری كه‌ركوك:
"هه‌ندێك لایه‌ن ئاسته‌نگ بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان دروست ده‌كه‌ن"

دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2015/11/16 سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی به‌ڕێوبه‌رانی فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری كه‌ركوكی كرد.
سه‌ره‌تا پارێزگاری كه‌ركوك پیرۆزبایی ئازاد كردنی قه‌زای شنگالی كرد كه‌ له‌ سایه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌‌و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل‌و هێزی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ هاته‌دی.
پارێزگاری كه‌ركوك وتی برا ئێزدییه‌كان له‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی تری عێڕاق زیاتر ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌‌و ڕاگواستن وڕفاندن‌و كوشتنی به‌ كۆمه‌ڵ بونه‌ته‌وه‌.
سه‌باره‌ت ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی قه‌زای خورماتوو پارێزگاری كه‌ركوك وتی ئه‌و كێشه‌یه‌ نه‌شه‌ڕی كورد‌و توركمانه‌‌و نه‌ شه‌ڕی شیعه‌‌و سوننه‌یه‌ به‌ڵكو كاره‌ساتێكه‌ كه‌ هه‌موان تیایدا زه‌ره‌رمه‌ند بوون ، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی پێویسته‌ له‌و قه‌زایه‌دا گیانی پێكه‌وه‌ ژیان زاڵ بێت چونكه‌ پێكهاته‌كانی كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و سوننه‌‌و شیعه‌ی تیادا ده‌ژین ‌و پێویسته‌ یاسا سه‌روه‌ر بێت‌و خراپه‌كاران دادگایی بكرێن ، خورماتوو كه‌ركوكه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ هاوكاریان بین له‌ دابین كردنی ئارامی‌و سه‌قامگیری هه‌روه‌ك چۆن هاوكاریان بوین له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستاندا‌و برینداره‌كانیانمان چاره‌سه‌ر كرد‌و ده‌ستی یارمه‌تیمان بۆ درێژ كردن.
پارێزگاری كه‌ركوك وتیشی ئێمه‌ وه‌ك سه‌ركرده‌ له‌ كه‌ركوك كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ین‌و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین چونكه‌ ته‌نها سودمه‌ند له‌و ڕوداوانه‌ ناحه‌زان‌و تیرۆریستانن.
سه‌باره‌ت سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا پارێزگاری كه‌ركوك وتی سه‌ردانه‌كه‌ ئه‌رێنی بوو‌و هه‌موان ‌بایه‌خیان ده‌دا به‌ شاری ‌ كه‌ركوك له‌ واشنتۆن‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌‌و به‌رگری وئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌و میدیاكان دا‌و ئه‌و نمونه‌ سه‌ركه‌وتووه‌ی له‌ كه‌ركوك هاتۆته‌ دی له‌ سایه‌ی پشت به‌ستن به‌ پلانه‌كان‌و پشتیوانی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك‌و قوربانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ هاتۆته‌ دی.
سه‌باره‌ت كه‌یسی ئاواره‌كان دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم جارێكی تر ڕه‌خنه‌ی گرت له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان چونكه‌ شاری كه‌ركوك پێشوازی كردوه‌ له‌ زیاتر له‌ 550 هه‌زار ئاواره‌‌و تا ئه‌م ساته‌ حكومه‌تی ناوه‌ند ته‌نها بڕی 8 ملیار دیناری بۆیان ته‌رخان كردوه‌ !
پارێزگاری كه‌ركوك وتیشی حكومه‌ت هاوكاری پێویستی بۆ ئاواره‌كان پێشكه‌ش نه‌كردوه‌و نوێنه‌رانی ئه‌و ئاوارانه‌ش له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیچیان بۆ كه‌سوكاره‌كانیان نه‌كردوه‌.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتی هه‌ر به‌رپرسێك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێویسته‌ لای خۆیانه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ به‌هاناچوونی ئاواره‌كانه‌وه‌‌و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ له‌ پێویستی كاركردنی په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ باس كردنی كێشه‌ی ئاواره‌كان له‌ كه‌ركوك‌و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ له‌ شاره‌كه‌دا هاتۆته‌ كایه‌وه‌‌و كۆمه‌ك نه‌كردنی شاری كه‌ركوك له‌و بابه‌ته‌دا له‌ لایه‌ن جكومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و بارگرانییه‌ی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی ئاواره‌ كه‌ دروستیان كردوه‌‌و تا ئێستا نه‌ لیترێك سوته‌مه‌نی‌و نه‌ ته‌نها یه‌ك (KV) كاره‌باشیان زیاد نه‌كردوه‌ بۆ شاره‌كه‌ ‌.
پارێزگاری كه‌ركوك وتی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق داوای سه‌رف كردنی بڕی 20 ملیار دیناری كرد بۆ شاری كه‌ركوك له‌ پترۆدۆلار به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی عێڕاق ته‌نها 5 ملیار دیناری سه‌رف كردوه‌‌و ئێمه‌ش له‌ په‌یوه‌ندیداین بۆ داواكردنی ئه‌وبڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ته‌واوی بۆ شاری كه‌ركوك.
پارێزگاری كه‌ركوك به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كرد كه‌ دژی سیستمی لامه‌ركه‌زین‌و وتی ئه‌وانه‌ نایانه‌وێت خزمه‌تی كه‌ركوك بكه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام ئه‌م شاره‌ به‌ده‌ست كێشه‌كانه‌وه‌ بناڵێنێت.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتی هه‌ندێك بریاڕی وه‌زاره‌ته‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و ته‌ندروستی‌و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان چونكه‌ بێ هه‌ماهه‌نگی‌و وتوویژ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شاره‌كه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌‌و جه‌ختی كردوه‌ ئێمه‌ له‌ كه‌ركوك سیستمی لامه‌ركه‌زی جێبه‌جی ده‌كه‌ین چونكه‌ ئه‌وه‌ مافێكی یاسایی‌و ده‌ستوری خۆمانه‌‌و هه‌ڵقوڵاوی پشتیوانی دانیشتوانی كه‌ركوكه‌ له‌ ئیداره‌كه‌ی‌و ده‌ست هه‌ڵگری نابین‌و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق سوره‌ له‌سه‌ر بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن كۆسپ دروست ده‌كه‌ن.
پارێزگاری كه‌ركوك ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ هه‌ندێك وه‌زاره‌تی ئیتیحادی گرت كه‌ كه‌ركوكیان به‌ ناوچه‌یه‌كی گه‌رم هاوشێوه‌ی موسڵ‌و ڕه‌مادی ئه‌ژمار كردوه‌ له‌ كاتێكدا شاری دیاله‌یان له‌و لیسته‌دا سڕیوه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر چی زۆرترین ژماره‌ی ئاواره‌كانی كه‌ركوك خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ن‌و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ كه‌ركوك ئارام‌و سه‌قامگیره‌.
له‌ ته‌وه‌رێكی تردا پارێزگاری كه‌ركوك داوای له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێڕاق كرد كه‌ شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی كه‌ركوك سه‌رف بكات چونكه‌ ته‌نها بری 12 ملیار دیناریان سه‌رف كردوه‌ كه‌ 8% ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ بدرێت به‌ جوتیارانی كه‌ركوك كه‌ بڕه‌كه‌ی 165 ملیار دیناره‌‌و تایبه‌ته‌ به‌وه‌رزه‌ كشتوكاڵییه‌كانی 2014-2015.
پارێزگاری كه‌ركوك داوای كرد له‌ لیژنه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتوانی ده‌ستی تیرۆر سه‌ردانی قه‌زای دوبز بكه‌ن بۆ خه‌مڵاندنی ئه‌و زیانانه‌ی له‌ هاوڵاتییان كه‌وتووه‌ له‌ ڕوداوه‌كانی 2015/11/3 بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یان.
ئاماده‌بوان پرۆژه‌‌و كاره‌كانی فه‌رمانگه‌كانی شاره‌وانی‌و ته‌ندروستی‌و ڕێگاوبان‌و كاره‌بایان خسته‌ به‌رباس وێڕای باسی پێشوازی كردن له‌ زیاتر له‌ 70 هه‌زار ئاواره‌ی باشور‌و باشوری ڕۆژئاوای كه‌ركوك كه‌ 20 هه‌زار خوێندكاریان له‌ نێودایه‌‌و خوێندنگاكانی كه‌ركوك بۆ گرتنه‌ خۆی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ پێویستی به‌ ده‌ هه‌زار ڕه‌حله‌ هه‌یه‌‌و ته‌ئكید كرایه‌وه‌ له‌ بنیاتنانی سێ خوێندنگا له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی یونیسێڤ ه‌وه‌ كه‌ هاوكار ده‌بێت له‌ گرتنه‌خۆی ئه‌و خوێندكارانه‌و دروست كردنی خێوه‌تگه‌یه‌كی نوێ بۆ ئاواره‌كان.

ليست هناك تعليقات: