إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الجمعة، 6 نوفمبر 2015

محافظ كركوك يلتقي المدير الاقدم في مجلس الامن القومي في واشنطن --- پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری پێشووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆده‌بێته‌وه‌


محافظ كركوك يلتقي المدير الاقدم في مجلس الامن القومي في واشنطن

التقى الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك اليوم الجمعة 2015/11/6 خلال زيارته للعاصمة الامريكية واشنطن بالسيد روبرت مالي المدير الاقدم في مجلس الامن القومي.
اللقاء الذي حضره جوشوا هاريس و ميريدث جانك المسوؤلين على الملف العراقي في مجلس الامن القومي تناول الوضع العراقي وكركوك بشكل خاص.
واشاد محافظ كركوك خلال اللقاء بضربات التحالف الدولي النوعية والدقيقة ضد مواقع ومقرات وتجمعات عصابات داعش الارهابي، مشيدا بالوقت نفسه بالانتصارات التي حققتها قوات البيشمركة في عموم مناطق جنوبي كركوك وغربيها والتي جاءت نتيجة تضحيات كبيرة اسهمت في جعل كركوك اكثر امنا واستقرار وجعلت من البيشمركة اليوم قوة تحمي مكونات كركوك جميعها.
وقدم محافظ كركوك خلال اللقاء عرضا للتطورات السياسية والامنية والاقتصادية في البلاد وكركوك بشكل خاص والتي شهدت استقبال اكثر من 600 الف نازح ومن ضمنها عشرات الاف من الطلبة بالمدارس الابتدائية المتوسطة والثانوية والطلبة الجامعيين دون ان يكون هنالك دعم يتناسب وحجم التحديات من قبل الجهات الحكومية والمنظمات الدولية، مؤكدا ان كركوك قدمت اروع نموذج للتآخي والتعايش بين مكوناتها وصوره يفتخر بها الاجيال بتعاملهم الانساني مع النازحين.
----------------------------------------------------------------------------
 
پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری پێشووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆده‌بێته‌وه‌
له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2015/11/6 دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ (ڕۆبه‌رت مالی) به‌ڕێوبه‌ری پێشووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا كۆبوه‌وه‌ .
له‌و دیداره‌دا كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ (جۆشوا هاریس) و (میریدیس جانك) به‌رپرسانی دۆسێی عێڕاق له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئاماده‌ی بوون ڕه‌وشی بارودۆخی عێڕاق به‌ گشتی و كه‌ركوك به‌ تایبه‌تی تاووتوێكرا .
له‌و دیداره‌دا پارێزگاری كه‌ركوك ستایشی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانی كرد كه‌ زۆر به‌ وردی باره‌گاكانی تیرۆریستان ده‌كه‌نه‌ ئامانج و ستایشی قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی تۆماریان كردوه‌ له‌ باشورو باشوری ڕۆژئاوای كه‌ركوك كه‌ به‌رهه‌می قوربانی گه‌وره‌ن و هه‌وێنی دابین كردنی ئه‌من و ئاسایشی شاری كه‌ر‌كوكن و پێكهاته‌كان له‌ سایه‌ی پێشمه‌رگه‌دا پارێزراون .
له‌دیداره‌كه‌دا دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌ تێروته‌سه‌لی باسی دۆخی ئه‌منی و سیاسی و ئابوری عێڕاق یه‌ گشتی و كه‌ركوك به‌ تایبه‌تی كرد كه‌پێشوازی له‌ زیاتر له‌ 600 هه‌زار ئاواره‌ كردوه‌و له‌ نێویاندا ده‌یان هه‌زار خوێندكاری قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و زانكۆ هه‌ن بێ ئه‌وه‌ی هیچ كۆمه‌كێك له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه یان ڕێكخراوه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌‌ بۆ كه‌ركوك دابین كرابێت و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ شاری كه‌ركوك جوانترین نمونه‌ی پێكه‌وه‌ ژیانی به‌رجه‌سته‌ كردوه‌ و وێنه‌یه‌كیان كێشاوه‌ كه‌ هه‌موان شانازی پێوه‌ بكه‌ن له‌ مامه‌ڵه‌ كردنیان له‌گه‌ڵ ئاواره‌كاندا .

ليست هناك تعليقات: