إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الثلاثاء، 22 ديسمبر، 2015

كركوك تفتتح جسر الشهيد علي عسكري --- كردنه‌وه‌ی پردی شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری












كركوك تفتتح جسر الشهيد علي عسكري

افتتحت ادارة محافظة كركوك اليوم الثلاثاء 2015/12/22 جسر الشهيد علي عسكري والذي انجزته المديرية العامة لطرق وجسور المحافظة.
واقيم احتفال كبير حضره الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك واسو مامند مسؤول تنظيمات الاتحاد الوطني الكردستاني وعدد من اعضاء مجلس النواب ومجلس محافظة كركوك ورؤساء الدوائر الخدمية وقاده الاجهزة الامنية ووجهاء كركوك وممثلي الاحزاب وعائلة الشهيد علي عسكري. وقال الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك خلال كلمة له: "ان الجسر جاء لتلبية حاجة المواطن الكركوكي وهو يربط جانب مدينة كركوك الايسر بالأيمن بعد معاناة المواطنين نتيجة صعوبة الانتقال بين الجانبين خاصة خلال فترة الامطار والسيول"، مؤكدا: "ان الشركة المنفذة للجسر هي شامان ومول لم يتسلموا سوى 17% من مستحقاتهم المالية الخاصة بتنفيذهم الجسر".
واشار: "ان الجسر يصل كلفتة انشائه الى سبعة مليارات و615 مليون دينار ويضم 92 ركيزة بقطر 120 سم و13 فضاء واستخدمت فيه كمية 1080 طن من الحديد و8500 متر مكعب من الكونكريت واستخدم فيه روافد مسبقة الصب و32 رافدة للمقتربات". مؤكدا: "ان الاعمال الكونكريتية تمت بطريقة الصب الموقعي باستخدام القوالب الحديدية وبمدة عمل هي 450 يوما".
واوضح: "ان الجسر بطول 265 متر وان طوله الكامل مع المقتربات هو 365 مترا والذي يشير الى عدد ايام السنة".
واثنى على دور قوات البيشمركة وتضحياتها بالقول: "نحن نشكرهم لانهم حموا اهالي كركوك ونشيد بدور القوات الامنية من الشرطة والاسايش".
مؤكدا: "ان هنالك جهود حثيثة سنرى نتائجها لتحرير المناطق الواقعة جنوب وغرب كركوك وجميع المناطق في بلدنا العزيز لكي يعود النازحون لمناطقهم المحررة مرفوعي الرأس".
وقال ايضا: "لقد قررننا تسمية الجسر باسم شخص دافع عن اهالي كركوك ووقف ضد الطغيان وقدم حياته بمواجهة الدكتاتورية المجرمة لكي يقدم نفسه شهيدا وهو علي عسكري".
واشار بالقول: "نحن واثقون ان الاعمار سيستمر في كردستان وكركوك وعموم العراق رغم المصاعب"، مؤكدا بالقول: "ان كركوك هي نقطة التقاء بين بغداد وكردستان ومن خلالها سيكون هنالك حل للمشاكل العالقة".
من جهته وقال رئيس المهندسين الاقدم قاسم حمزة البياتي مدير طرق وجسور كركوك: "ان الانجاز المتحقق اليوم جاء ضمن سلسلة انجازات حققتها ادارة كركوك بالتعاون مع مجلس المحافظة، فهذا الجسر هو احد المشاريع الناجحة لمديريتنا والذي انجز في فترة عصيبة نتيجة للظرف المالي الصعب".
ووزع خلال الحفل دروع التكريم على النخب والكوادر التي ساهمت بانجاز الجسر
===============================================
 
كردنه‌وه‌ی پردی شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری
له‌ ڕێوره‌سمێكدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2015/12/22 پردی شه‌هید (عه‌لی عه‌سكه‌ری) كرایه‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕیوبه‌رایه‌تی ڕێوبانه‌كان‌و پرده‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌ جێبه‌جێ كراوه‌.
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئاهه‌نگێكی شایسته‌ سازكرا به‌ ئاماده‌بونی دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك‌و (ئاسۆ مامه‌ند) لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنه‌كانی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك‌و چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك‌و به‌ڕێوه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی شاره‌كه‌‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌و به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌ ئه‌منییه‌كان‌و نوێنه‌رانی حزب‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان‌و خێزانی شه‌هید (عه‌لی عه‌سكه‌ری).
له‌ وته‌یه‌كدا به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) وتی: "كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرده‌ كه‌ به‌شی چه‌پی شاره‌كه‌ به‌ به‌شی ڕاسته‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ بۆ خزمه‌ت كردنی هاوڵاتییان دروست كراوه‌ كه‌ كێشه‌ی زۆریان بۆ دروست ده‌بوو له‌ په‌ڕینه‌وه‌ له‌ كاتی باران بارین‌و لافاودا"، ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌: "ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی پرده‌كه‌یان جێبه‌جێ كردوه‌ كۆمپانیای (شامان‌و مۆڵ)ه‌ كه‌ ته‌نها بڕی 17% ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌یان وه‌رگرتوه‌ كه‌ ته‌رخان كراوه‌ بۆ دروست كردنی پرده‌كه‌".
پارێزگاری كه‌ركوك وتیشی: "ئه‌م پرده‌ به‌ بڕی 7 ملیار‌و 615 ملیۆن دینار جێبه‌جێكراوه‌و 92 كۆڵه‌كه‌ی تیادایه‌، هه‌ر كۆڵه‌كه‌یه‌ك تیره‌كه‌ی 120 سانتیمه‌تره‌‌و 13 نێوه‌ند‌و بڕی 1080 تۆن شیش‌و 8500 مه‌تر سێجا كۆنكرێتی تیادا به‌كارهاتوه‌ وێڕای 32 ڕاگر كه‌ پێش وه‌خت كۆنكرێت كراون بۆ سه‌ره‌تا‌و كۆتا به‌شی پرده‌كه‌‌".
دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) وتی: "كاری كۆنكریت كردنی پرده‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ ڕێگای قاڵبی ئاسنین ئه‌نجام دراوه‌‌و پرده‌كه‌ له‌ ماوه‌ی 450 رۆژدا ته‌واو كراوه‌".
پارێزگاری كه‌ركوك ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌: "درێژی پرده‌كه‌ 265 مه‌تره‌‌و به‌ سه‌ره‌تاو كۆتاییه‌كه‌وه‌ درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 365 مه‌تر كه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ڕۆژه‌كانی ساڵ".
دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) ستایشی قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتییانی كه‌ركوك‌و ڕۆڵی پۆلیس‌و ئاسایش‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی به‌رز نرخاند.
پارێزگاری كه‌ركوك ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌: "هه‌وڵه‌كان چڕ كراونه‌ته‌وه‌ له‌ پێناو ئازاد كردنی ناوچه‌كانی باشور‌و ڕۆژئاوای كه‌ركوك‌و سه‌رجه‌م ئه‌و شاره‌و شارۆچكانه‌ی له‌ ژێر ده‌ستی داعشدان له‌ خاكی عێڕاق بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان به‌سه‌ربه‌زی بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان".
دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) وتی: "ناوی ئه‌م پرده‌مان به‌ ناوی كه‌سێكه‌وه‌ ناوه‌ كه‌ به‌رگری له‌ دانیشتوانی كه‌ركوك كردوه‌و به‌گژ دكتاتۆرییه‌تدا چوه‌ته‌وه‌و‌و گیانی له‌و ڕێبازه‌دا به‌خشیوه‌ ئه‌ویش شه‌هید (عه‌لی عه‌سكه‌ری)یه‌".
پارێزگاری كه‌ركوك وتی: "ئێمه‌ دڵنیاین له‌وه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ له‌ كوردستان‌و كه‌ركوك‌و عێڕاق دا به‌رده‌وام ده‌بێت‌و سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".
لای خۆیه‌وه‌ ئه‌ندازیار (قاسم حمزه‌ البیاتی) سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌ندازیاران‌و به‌ڕێوبه‌ری ڕێگاوبان‌و پرده‌كانی كه‌ركوك وتی: "ئه‌م كاره‌ له‌ میانه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌دایه‌ كه‌ ئیداره‌ی كه‌ركوك به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ئه‌نجامیان داوه‌‌و ئه‌م پرده‌ یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ مه‌زنه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌مان كه‌ له‌ هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختدا جێبه‌جێكرا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌".
له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا قه‌ڵغانی ڕێزگرتن به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌س‌و لایه‌نی به‌شدار بوو له‌ جێبه‌جێكردنی پرده‌كه‌ دابه‌ش كرا.

ليست هناك تعليقات: