إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الثلاثاء، 17 مايو، 2016

الدكتور نجم الدين كريم يزور مقر ممثلية اقليم كردستان بالعاصمة الأمريكية واشنطن---پارێزگارى كه‌ركوك سه‌ردانى باره‌گاى نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات له‌ واشنتۆن

الدكتور نجم الدين كريم يزور مقر ممثلية اقليم كردستان بالعاصمة الأمريكية واشنطن
زار الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك اليوم الثلاثاء 2016/5/17 مقر ممثلية اقليم كردستان في العاصمة الأمريكية واشنطن.
وقدم محافظ كركوك خلال لقائه بممثلة الأقليم بيان سامي عبد الرحمن والعاملين بالممثلية ايجازا لأخر التطورات للاوضاع السياسية والامنية في ضوء الانتصارات التي حققتها قوات البيشمركة خاصة في عملية تحرير بشير جنوبي كركوك مؤخرا وتصديها المشرف لعصابات داعش الارهابي في عموم جبهات القتال وحمايتها جميع مكونات كركوك.. الى جانب عرض سيادته للتحديات الاقتصادية التي تواجهها كركوك نتجية لحرمانها من مستحقاتها المالية والسياسيات الخاطئة التي تتبعها بعض الوزارات الاتحادية بتعاملها السلبي مع كركوك والتي تزامنت مع استقبال كركوك لأكثر من 600 الف نازح من المدن والمحافظات التي احتلها داعش الارهابي.
واكد سيادته ان كركوك اثبتت نموذجا انسانيا رائعا واصبحت البيشمركة رمزا لكركوك في دفاعها عن المواطن الكركوكي وحمايتها للنازحين ايضا ..الى جانب الجهود الكبيره للقوات الامنية من الشرطة والاسايش والاجهزه الامنية المشتركة .
واشار من حقكم ان تفتخروا في واشنطن بشجاعه البيشمركة وتضحايتها ونموذج كركوك الذي اصبح مفخره لنا ورفع روؤسنا امام المجتمع الدولي .. فكركوك هي المدينة الوحيده التي لم يستطع داعش الارهابي ان يتقدم اليها .. مؤكدا ان مواطني كركوك ماضون نحو بناء مستقبل ينعم فيه الجميع بما يحقق اماني وطموحات الكركوكين بعد سنوات القهر والظلم التي مارسها النظام الدكتاتوري وسياساته الهوجاء.

----------------------------------------------
 
پارێزگارى كه‌ركوك سه‌ردانى باره‌گاى نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات له‌ واشنتۆن
له‌ ميانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ ئه‌مريكا دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2016/5/17 سه‌ردانى باره‌گاى نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد له‌ واشنتۆن.
له‌ ديداره‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ خاتوو (به‌يان سامى عبدالرحمن) دا پارێزگارى كه‌ركوك پوخته‌يه‌كى سه‌باره‌ت بارودۆخى ئه‌منى و سياسى خسته‌ ڕوو له‌به‌ر ڕۆشنايى سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌كانى شه‌ڕدا به‌ تايبه‌تى ئازاد كردنه‌وه‌ى گوندى (به‌شير) و ده‌وروبه‌رى و پاراستنى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى شارى كه‌ركوك ، هه‌روه‌ها پارێزگارى كه‌ركوك باسى بارى ئابورى كرد له‌ شاره‌كه‌دا له‌به‌ر ڕۆشنايى سه‌رف نه‌كردنى شايسته‌ داراييه‌كانى كه‌ركوك و پيشوازى كردن له‌ زياتر له‌ 600 هه‌زار ئاواره‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى تيرۆريستانى داعش داگيرى كردوون وێڕاى مامه‌ڵه‌ى نه‌رێنى هه‌ندێك له‌ وه‌زاره‌ته‌ ئيتيحادييه‌كانى به‌غداد له‌گه‌ڵ شارى كه‌ركوكدا .
پارێزگارى كه‌ركوك وتيشى هاوڵاتييانى شارى كه‌ركوك نمونه‌يه‌كى جوانى له‌خۆبورده‌ييان وێنا كرد به‌ هاوكارى كردنى برا ئاواره‌كانيان و هێزى پێشمه‌رگه‌ بوه‌ته‌ سمبولێك بۆ كه‌ركوك بۆ سه‌رجه‌م به‌هۆى پاراستنيان بێ جياوازى له‌ مه‌ترسييه‌كانى داعش شان به‌ شانى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان و پۆليس و ئاسايش.
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) وتيشى مافى خۆتانه‌ له‌ واشنتۆن شانازى بكه‌ن به‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ و قوربانييه‌كانيه‌وه‌ و كه‌ركوك ته‌نها شارێكه‌ كه‌ تيرۆريستان نه‌يانتوانيوه‌ لێى نزيك ببنه‌وه‌ و ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ كه‌ هاوڵاتييانى كه‌ركوك به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پێشره‌وى به‌ره‌و دواڕۆژێكى پرشنگدار و پڕ له‌ ئارامى و خۆشى بۆ له‌بير كردنى ساڵانێكى دوورودرێژى پڕ له‌ مه‌ينه‌تى و ده‌رده‌سه‌رى و سياسه‌ته‌ چه‌وته‌كانى ڕژێمى پێشوو.

ليست هناك تعليقات: