إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الجمعة، 18 مارس 2022

کرکوک / ڕوبار ڕەشید کاکەیی بۆ نەورۆز




رووبار رەشید گۆرانییەكی نوێ‌ بڵاو كردەوە

خانمە هونەرمەند رووبار رەشید كاكەیی بەرهەمێكی تری هونەری بڵاو كردەوە، گۆرانییەكەی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزە و بەناوی " ئێرە كوردستانە" ناوناوە.

رووبار ڕەشید كاكەیی بۆ جەژنی نەورۆز گۆرانییەكی نوێ بڵاو دەكاتەوە كاری دەرهێنانی لەلایەن هونەر دیلۆن بۆ كراوە و ئەحمەد هەیاس تێكست و ئاوازی بۆ داناوە كاری میوزیك و دابەشكردنی دەنگ ئاراس ڕەفعەت بۆ كراوە.

ئەو گۆرانییە نوێیەی كاری میك ئاپ لەلایەن ئۆهایەر بۆی كراوە و دیمەنی كلیپەكە لە سروشتی جوانی كوردستان وێنەی گیراوە.

رووبار رەشید یەكەم ژنە لە ناو كاكەییەكان كە گۆرانیم بۆ كارەسات و نەهامەتی كاكەییەكان گوتووە، یەكەم بەرهەمم بەناوی "هاواری كاكەیی" چڕی بە شێوە‌ی ڤیدیۆ كلیپ و بەشێوەزاری ماچۆ لە بارەی نەهامەتییەكانی كاكەیی كە دەنگدانەوەی ناوخۆیی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا. ئاوازی گۆرانییەكە فۆلكلۆری كاكەیی و هۆنراوەی یاسر عادل كاكەیی بوو.

Saman Kakayi - Germany

ليست هناك تعليقات: