سایتیكركوك 140
دوای
ئه‌وه‌ی دوێنێ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و فرۆكه جه‌نگییه‌كانی عیراق به‌چڕی
ناحیه‌ی سلێمان به‌گ یان بۆردومان كرد‌و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین چه‌ته‌ی داعش
كوژراو و برینداربوون كه له‌نێوانیاندا ئه‌مێرێك و پسپۆڕێكی ئاماده‌كردن و
چاندنی بۆمب هه‌بوو، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق چوونه نێو
ناحیه‌ی سلێمان به‌گه‌وه
له‌و رووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پێی راگه‌یاندین هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق
پێشڕه‌ویان كرد به‌ره‌و ناحیه‌ی سلێمان به‌گ وتوانیویانه بچنه نێو
ناحیه‌كه‌وه.
وتیشی له‌ئێستادا له
ده‌روازه‌ی ناحیه‌ی سلێمان به‌گ ئاڵای كوردستان هه‌ڵكراوه و پێشمه‌رگه‌ش
به‌رده‌وام له پێشڕه‌ویدایه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی
ناحیه‌كه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد
چه‌ته‌كانی داعش زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ناحییه‌كه‌یان بۆمبڕێژكردووه و له
ئێستادا ئه‌و بۆمبانه ده‌ته‌قنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا زیانی بۆ هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه نه‌بووه
ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه چه‌ته‌كانی داعش له‌به‌رامبه‌ر پێشڕه‌وییه‌كانی پیشمه‌رگه خۆیان پێ راناگیرێت و به‌رده‌وام هه‌ڵدێن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق