سایتی كركوك 140
له‌هه‌نگاوێكدا
بۆ لاوازكردنی نفوزی چه‌كدارانی داعش له شاره‌كه، هێزێكی تایبه‌ت به
نهێنی چونه نێو شاری موسڵه‌وه كه ئه‌ركه‌كه‌ی لێدانی ئامانجه‌كانی
چه‌ته‌كانی داعش ده‌بێت.
له‌و رووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به ئاژانسی (اخباریه)ی راگه‌یاند چه‌ند
مه‌فره‌زه‌یه‌كی هێزه تایبه‌ته‌كان چونه‌ته نێو شاری موسڵه‌وه بۆ
جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی دژی چه‌كدارانی داعش، ئه‌مه‌ش وه‌ك
هه‌وڵێك بۆ سه‌رقاڵكردنیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی توانایان له نێو شاره‌كه.
وتیشی
ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ده‌ستپێگردنی پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی
گه‌وره و فراوان له‌پێناو كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و ده‌رپه‌ڕاندنی
چه‌ته‌كانی داعش له شاره‌كه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق