إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

السبت، 27 سبتمبر 2014

له‌ سه‌ردانیه‌كه‌ی‌ بۆ واشنتۆن




له‌ سه‌ردانیه‌كه‌ی‌ بۆ واشنتۆن ... دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم داوای‌ كرد له‌ سه‌رۆكی‌ توركیا عبدالله اوجلان ئازاد بكرێت.
وداوای‌ كرد له‌ عه‌بادی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خه‌رجبكات.
الدكتور نجم الدين كريم ..
يطالب الرئيس التركي بالافراج عن عبد الله اوجلان !
ويدعو العبادي لأرسال رواتب الموظفين في اقليم كوردستان ..
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ كه‌ركوك وئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیی نیشتمانی‌ كوردستان به‌شدرایكرد له‌ كۆنگره‌ی‌ پارتی‌ گه‌ڵی‌ دیموكراتی‌ له‌ ژێر ناونیشانی‌ ( بارودۆخی‌ نوێی‌ كوری‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوراست ) وبه‌به‌شداری‌ به‌ڕێز سه‌ڵاحه‌دین دامیرداش سه‌رۆكی‌ هاوبه‌شی‌ پارتی‌ گه‌لی‌ دیموكراتی‌ وئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانانی‌ كوردی‌ توركیا وژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی‌ وسیاسی‌ حكومی‌ ونوێنه‌رانی‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌رده‌نی‌ وپسپۆرانی‌ كه‌یسی‌ كوردی‌ .
له‌ وته‌كه‌یدا دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم رونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ ئێستا وپێشهاته‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوڕاست به‌گشتی‌ وناوچه‌كانی‌ كوردستان به‌تایبه‌تی‌ وبارودۆخی‌ قه‌زای‌ شنگال وتاوه‌نه‌كانی‌ داعش دژ به‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ وچه‌وسانه‌وه‌یان .
وهه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ورد باسی‌ له‌ هه‌ڵوێستی‌ وڵاتانی‌ خۆرئاوا وعه‌ربی‌ كرد ورۆڵی هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی‌ تیرۆرستان وداعش وپشتیوانی‌ عێراق وكوردستان .
له‌ درێژه‌ی‌ وته‌كه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ گرنگی‌ هاوپه‌یمانی‌ هێزه‌ كوردیه‌كان له‌سه‌رجه‌م پارچه‌كانی‌ كوردستان به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا له‌ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ تیرۆرستان وبه‌ره‌نگاریه‌ گه‌وره‌كان به‌یه‌ك ده‌ست ودوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ناكۆكیه‌ سیاسیه‌كان .
دكتۆر نه‌جمه‌دین ئاماژه‌ی‌ دا به‌ ده‌رده‌سه‌ری‌ هاوڵاتیانی‌ شنگال وكۆبانی‌ وقوربانیه‌كانیان به‌ده‌ستی‌ تیرۆرستان , وجه‌ختیكرده‌وه‌ هاوڵاتیانی‌ شنگال وكۆبانی‌ برای‌ ئێمه‌ن وپێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هاوكاریان بن له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنی‌ خۆیان وهاوكاری‌ خێزانه‌ ئاواره‌كان وئاماژه‌ی‌ دا مه‌ترسیه‌كانی‌ سه‌ر كۆبانی‌ مه‌ترسیه‌ بۆ ‌سه‌ر توركیا وناوچه‌كه‌ , وداوای‌ كرد له‌ توركیا به‌شێوه‌یه‌كی‌ جدى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌ بكات .
ورونیكرده‌وه‌ گه‌ر توركیا پشتیوانی‌ تیرۆستان‌ بكات ئه‌وه‌ هه‌مان هه‌ڵه‌ی‌ ولایه‌ته‌ یه‌گرتووه‌كانی‌ ئه‌مرێكا دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پشتیوانی‌ تالبانیان كرد دژ به‌ یه‌كێتی سۆفیت‌ ... وداوای‌ كرد له‌ سه‌رۆكی‌ توركیا رجب طیب اردۆغان سه‌رۆكی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان عبدالله اوجلان ئازاد بكات بۆ دانانی‌ چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی‌ كورد له‌ توركیا وئاماژه‌ی‌ دا ئه‌و تاكه‌ كه‌سه‌ توانای‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان حكومه‌تی‌ توركیا وكورد به‌ئاراسته‌ی‌ ئاشتی‌ وپاراستنی‌ ئارامی‌ .
وله‌ته‌وه‌رێكی‌ تردا سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ (ypg ) دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم جه‌ختیكرده‌وه‌ ئه‌وهێزانه‌ هاوڵاتیه‌كانیان ده‌پارێزن وهه‌ندێك لایه‌ن له‌ رێگای‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنه‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ ناشرینكردنی‌ وێنه‌كانیان به‌ هه‌واڵی‌ ناراست وئه‌و هێزه‌ هێزێكی‌ دڵسۆزه‌ وقوربانی‌ داوه‌ بۆ پاراستنی‌ هاوڵاتیانی‌ .
وسه‌باره‌ت به‌ وته‌كانی‌ ده‌رباره‌ی‌ كه‌ركوك ئاماژه‌ی‌ دا كه‌ركوك نه‌كه‌وتوه‌ته‌ ده‌ستی‌ داعش وله‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ پارێزراوه‌ به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه‌ وئیداره‌ی‌ كه‌ركوك كار ده‌كات بۆ دابینكردنی‌ باشترین ژیان بۆ هاوڵاتیانی‌ وپلان وبه‌رنامه‌مان هه‌یه‌ وكارده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی‌ بۆ خزمه‌تی‌ هاوڵاتیانی‌ كه‌ركوك .
وله‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ وله‌ پێشهاته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ .... دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم داوای‌ كرد له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق دكتۆر حیدر العبادی‌ وه‌زیری‌ دارایی‌ راسپێرێت بۆ خه‌رجكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وكردنه‌وه‌ی‌ په‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ له‌ نێوان حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ وحكومه‌تی‌ هه‌رێمى كوردستان وئاماژه‌ی‌ دا فه‌رمانبه‌ران رۆڵه‌ی‌ ئه‌م گه‌له‌ن ونابێت به‌م شێوه‌یه‌ سزابدرێن .
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا وبه‌تایبه‌ت سه‌ڵاحه‌دین دامیرتاش سوپاسی‌ دكتۆر نه‌جه‌مه‌دین یان كرد بۆ ئاماده‌بوونی‌ .. وله‌میانه‌ی‌ گۆنگره‌كه‌ چاوی‌ كه‌وت به‌ سه‌ڵاحه‌دین دامیرتاش كه‌ سوپاسی‌ هه‌ڵوێسته‌كانی‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوكی‌ كرد له‌گه‌ڵ براكانی‌ له‌ توركیا .
شایه‌نی‌ باسه‌ دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌ردانی‌ ئه‌مریكای‌ كرده‌وه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ گۆنگره‌ی‌ ( كى ان سی ) كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد وكۆنگره‌ی (به‌ده‌به‌) , دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی‌ كونگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد بوو له‌ ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی‌ هه‌شت ساڵ ویه‌كێكا له‌ ده‌مه‌زرێنه‌رانی‌ كه‌ نوێنه‌ری‌ سه‌رجه‌م پارچه‌كانی‌ كوردستان له‌ خۆده‌گرێت .. وهه‌روه‌ها رادیۆی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مرێكای‌ به‌ زمانی‌ كوردی‌ وناوه‌ندی‌ رۆشه‌نبیری‌ كوردی‌ له‌ ئه‌مریكا وبریتانیا دامه‌زراند .

ليست هناك تعليقات: