إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الاثنين، 10 أغسطس 2015

محافظ كركوك يدعو الى تبني استراتيجيات واضحة المعالم لحل الأزمات--- پارێزگاری كه‌ركوك داوا ده‌كات ستڕاتیژییه‌كی ڕوون بگیرێته‌ به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان‌


محافظ كركوك يدعو الى تبني استراتيجيات واضحة المعالم لحل الأزمات والمشاكل ونبذ المحاصصة واعتماد الكفاءات في جميع المجالات

أكد الدكتور نجم الدين كريم ان كركوك ماضية في تطبيق النظام اللامركزي بالتنسيق مع الدوائر والوزارات المعنية بنقل الصلاحيات.
جاء ذلك خلال ترؤسه للاجتماع الدوري للدوائر الخدمية في محافظة كركوك صباح اليوم الأثنين 2015/8/10.
وألقى الدكتور الضوء على الأوضاع السياسية والاقتصادية والأمنية في العراق على ضوء المتغيرات في الساحة العراقية والتظاهرات وقرارات رئيس الوزراء الدكتور حيدر العبادي بإصداره حزمة من الإصلاحات، كما تطرق الى الحرب على عصابات داعش الارهابية والأزمة المالية في العراق في ظل انخفاض اسعار النفط وتأثيرها على المحافظات العراقية لاسيما كركوك التي لم تستلم مخصصاتها المالية من ميزانية البترودولار وتنمية الأقاليم رغم استقبالها لأكثر من نصف مليون نازح.
وناقش المجتمعون ملفات الخدمات وخاصة تجهيز المواطنين بالماء والكهرباء، كما أعلن في الاجتماع ان وزارة الصحة العراقية لم تخصص اي موارد اضافية لدائرة صحة كركوك من ناحية الأدوية والمستلزمات الطبية للنازحين وان علاجهم حاليا يتم بالاعتماد على حصة المدينة من الأدوية والمستلزمات الطبية.
كما ناقش المجتمعون مسألة استمرار بعض الوزارات في التعامل السلبي مع قطاع الخدمات في مدينة كركوك.
---------------------------------------------------------------
 
پارێزگاری كه‌ركوك داوا ده‌كات ستڕاتیژییه‌كی ڕوون بگیرێته‌ به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان‌و به‌ش به‌شێنه‌ وه‌لا بنرێت‌و پشت به‌ كارامه‌یی ببه‌سترێت
دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) وتی كه‌ركوك به‌رده‌وامه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی سیستمی لامه‌ركه‌زی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌‌و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان.
ئه‌م وتانه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك له‌ میانه‌ی سه‌رپه‌رشتی كردنیدا هات بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری كه‌ركوك به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2015/8/10 له‌ دیوانی پارێزگای كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم تیشكی خسته‌ سه‌ر بارو‌دۆخی سیاسی‌و ئه‌منی وئابوری له‌ عێڕاق دا له‌به‌ر ڕۆشنایی پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌‌و خۆپیشاندانه‌ گه‌وره‌كانی به‌غدا‌و شاره‌كانی باشوری عێڕاق‌و بڕیاڕه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق‌و پشت به‌ستنی به‌ كۆمه‌ڵێك بریاری چاكسازی‌و داوای كرد ستڕاتیژییه‌كی ڕوون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بگیرێته‌ به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان‌و به‌ش به‌شێنه‌ وه‌لا بنرێت‌و پشت به‌ كارامه‌یی ببه‌سترێت ، هه‌روه‌ها بابه‌تی شه‌ڕی دژ به‌ چه‌ته‌كانی داعش‌و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ جیهاندا‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارێزگاكانی عێڕاقدا به‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر شاری كه‌ركوك كه‌ تا ئێستا شایسته‌ داراییه‌كانی سه‌رف نه‌كراوه‌ وێڕای پێشوازی كردنی له‌ زیاتر له‌ نیو ملیۆن ئاواره خرانه‌ به‌رباس‌.
دواتر ئاماده‌بووان دۆسێی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان تاووتوێكرد به‌ تایبه‌تی گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه‌‌و وزه‌ی كاره‌با بۆ‌ هاوڵاتییان‌و ئاشكرا كرا كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێڕاق هیچ بڕه‌ ده‌رمان‌و پێداویستییه‌كی پزیشكی بۆ پشكی شاری كه‌ركوك زیاد نه‌كردوه‌ بۆ تیماركردنی ئاواره‌كان‌و حاڵی حازر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پشت به‌به‌شی تایبه‌ت به‌ شاره‌كه‌ ده‌به‌سترێت بۆ چاودێری پزیشكی‌و تیمار كردنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی ئاواره‌یه‌ كه‌ ڕوویان كردۆته‌ شاره‌كه‌.
هه‌روه‌ها له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تی مامه‌ڵه‌ی نه‌رێنی هه‌ندێك وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ كه‌رتی خزمه‌تگوزاری شاری كه‌ركوكدا باس كرا.

ليست هناك تعليقات: