إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الاثنين، 14 سبتمبر، 2015

البيشمركة حررت مساحات شاسعة من دنس ارهابيي داعش .. وشهداء البيشمركة مفخرة للكركوكيين --- پارێزگارى كه‌ركوك: هێزى پێشمه‌رگه‌ ڕووبه‌رێكى فراوانيان له‌ تيرۆريستان پاككردۆته‌وه‌و شه‌هيدان مايه‌ى شانازين


الدكتور نجم الدين كريم ..
البيشمركة حررت مساحات شاسعة من دنس ارهابيي داعش .. وشهداء البيشمركة مفخرة للكركوكيين
قال محافظ كركوك الدكتور نجم الدين كريم ان تضحيات قوات البيشمركة هي تضحيات كبيره فهم قدموا الشباب الابطال وهي جاءت من اجل تامين حياة جميع مواطني كركوك والعوائل النازحة لاكثر من مليوني نسمة ,, ونحن نقدر هذه التضحيات ونستذكرهم بشرف وهم مفخرة للكركوكيين ..
وقال ان كركوك بفضل تضحيات البيشمركة والتنسيق الامني لم يتمكن ارهابي عصابات داعش من احتلال اراضي جديده على عكس مدن ومحافظات اخرى بل تمكنت البيشمركة من تحرير مساحات واسعة واخرها يوم الجمعة الماضي حيث حررت عددا من القرى ..ونحن وجهنا دائرة الهجره لأستقبال العوائل الهاربة من داعش وتامين الخيم والمساعدات لهم واستقبلنا يوم امس 240 عائلة فالتضحيات المشرفة للبيشمركة ومراعاة الاوضاع الانسانية هو هدف نسعى اليه ونعمل من اجله ,,
جاء ذلك خلال تراس الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك اجتماعا موسعا للدوائر الخدمية بحضور ممثل عن مجلس محافظة كركوك اليوم الاثنين الموافق14/ ايلول /2015 ..
واثنى الدكتور نجم الدين كريم على حزمة الاصلاحات التي اطلقتها الحكومة الاتحادية من اجل تقليل الصرف للمال العام وعدها خطوة من شانها توفير السيولة النقدية في ظل انخفاض اسعار النفط بالاسواق العالمية ..
ووصف محافظ كركوك خطوه تخفيض الرواتب و ايقاف صرف المنافع الماليه للمسؤولين العراقيين بالخطوه الجيده ..مطالبا بالمزيد من الاصلاحات لتحقيق العدالة الاجتماعية وانصاف شرائح الدولة من الموظفين في دوائر ومؤسسات الدولة وضمان تحسين رواتبهم وتابع المجتمعون الية تجهيز الماء والكهرباء لاحياء كركوك بشكل انسيابي الى جانب متابعة الحملة التي تنفذها مجاري المحافظة لتنظيف وصيانة شبكات المجاري بستة قواطع بالمدينة..
ودعا محافظ كركوك الدوائر الخدمية الى مزيد من التنسيق والتعاون المشترك لما فيه خير لمواطني كركوك وضمانا لاستمرار تقدم الخدمات لهم رغم التحديات التي تواجه كركوك في ظل استمرار عدم صرف مستحقاتها المالية من البتردولار وتنمية الاقاليم .

--------------------------------------------------------------------
 
پارێزگارى كه‌ركوك: هێزى پێشمه‌رگه‌ ڕووبه‌رێكى فراوانيان له‌ تيرۆريستان پاككردۆته‌وه‌و شه‌هيدان مايه‌ى شانازين
دكتۆر نه‌جمه‌دين كريم پارێزگارى كه‌ركوك وتى هێزى پێشمه‌رگه‌ قوربانى زۆريان به‌خشيوه‌ و لاوانى قاره‌مانيان پێشكه‌شى ئه‌م خاكه‌ كردوه‌ له‌ پێناو پاراستنى كه‌ركوك و دانيشتوانه‌كه‌ى و ئاواره‌كان و ئه‌م نه‌به‌ردييه‌يان هيچ كات له‌ ياد ناكرێت و جيگاى فه‌خرو شانازيمانه‌ .
وتيشى له‌ سايه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ وهه‌ماهه‌نگى باشى‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منييه‌كان تيرۆريستان نه‌يانتوانيوه‌ پێشڕه‌وى بكه‌ن له‌ سنوره‌كانى كه‌ركوكداو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌رده‌وام هێزى پيشمه‌رگه‌ ڕاوه‌دوويان ده‌نێت و هه‌فته‌ى ڕابوردوش و چه‌ندين گوندى ترى له‌ ژێر ڕكێفيان ده‌ركرد و ئازادى كرد .
پارێزگارى كه‌ركوك وتى داوامان كردوه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ى كۆچ و كۆچبه‌ران هه‌موو پێداويستييه‌كان بۆ ئاواره‌كان دابين بكه‌ن و دوێنێ پێشوازى كراوه‌ له‌ 240 خێزانى ئاواره‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌لاتى داعشه‌وه‌ هه‌ڵاتوون و پێويسته‌ كاربكه‌ين له‌ پێناو هاوكارى كردنى ئاواره‌كان و بارى خراپى مرۆيي ئه‌وان له‌به‌رچاو بگيرێت و به‌ده‌نگيانه‌وه‌ بچين .
ئه‌م وتانه‌ى پارێزگارى كه‌ركوك له‌ ميانه‌ى سه‌رپه‌رشتى كردنى كۆبونه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رانى فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوه‌زارييه‌كانى شارى كه‌ركوكدا هات كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14-9-2015‌ به‌ ئاماده‌ بوونى نوێنه‌رى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو.
پارێزگارى كه‌ركوك ستايشى ئه‌و پاكێجى چاكسازييانه‌ى كرد كه‌ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێڕاق به‌مه‌به‌ستى كه‌م كردنه‌وه‌ى خه‌رج كردنى پاره‌ ده‌ريانى كردوه‌ و به‌ هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى ئه‌ژمار كرد بۆ دابين كردنى نه‌ختينه‌ له‌به‌ر رۆشنايي دابه‌زينى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جيهان دا .
دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم كه‌م كردنه‌وه‌ى مووچه‌ و ڕاگرتنى سووده‌ داراييه‌كانى به‌رپرسه‌ باڵاكانى به‌ هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى وه‌سف كرد و داواى هه‌نگاوى چاكسازى زياترى كرد له‌ پێناو دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى و هاوكارى كردنى چينى فه‌رمانبه‌ران و باشتر كردنى موچه‌كانيان ، هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌يه‌دا ئاماده‌بوان ميكانيزمى دابه‌ش كردنى ئاو و كاره‌بايان تاووتوێكرد و داويان كرد به‌ شێوه‌يه‌كى هارمۆنى دابه‌ش بكرێت و به‌دواداچوون بكرێت بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى فه‌رمانگه‌ى ئاوه‌ڕۆى كه‌ركوك له‌ 6 كه‌رتى شاره‌كه‌دا ئه‌نجامى ده‌دا به‌مه‌به‌ستى پاككردنه‌وه‌ى ئاوه‌ڕۆكان .
پارێزگارى كه‌ركوك داواى هه‌ماهه‌نگى زياترى كرد له‌ فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارييه‌كان له‌ پێناو دابين كردنى پێداويستييه‌كانى هاوڵاتييان سه‌ره‌ڕاى سه‌رف نه‌كردنى شايسته‌ داراييه‌كانى شارى كه‌ركوك.

ليست هناك تعليقات: