إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

السبت، 19 مارس، 2016

رسالة محافظ كركوك بمناسبة ذكرى تحرير مدينة كركوك وعيد نوروز --- په‌یامی پارێزگاری كه‌ركوك له‌ 25 ساڵیادی ئازادكردنی شاری كه‌ركوك

رسالة محافظ كركوك بمناسبة ذكرى تحرير مدينة كركوك وعيد نوروز
الدكتور نجم الدين كريم يشيد بقيادة مام جلال ودعمه لكركوك.. ويثني على تضحيات البيشمركة ودعم وتكاتف مواطنيها
وجه الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك رسالة الى اهالي المحافظة وخص بها عوائل الشهداء بمناسبة الذكرى الخامسة والعشرين لتحرير كركوك والانتفاضة ضد نظام الدكتاتورية وعيد نوروز، جاء فيها:
"نستذكر بكل فخر واعتزاز الذكرى السنوية لتحرير كركوك من براثن النظام البعثي البائد عام 1991 والذي جاء تحريرها قبيل عيد نوروز الذي كان صرخة الاحرار ضد الظلم والطغيان".
واكد سيادته: "ان تحرير كركوك في ربيع عام 1991 كانت ردا جماهيريا ضد سياسات النظام البائد وسعيه لخلق الفتن وزرع اسس التمييز بين مواطنيها الاصلاء، لكن الجماهير وبمساندة البيشمركة كان ردهم حاسما على النظام الدكتاتوري الذي سخر موارد البلاد لفرض سياساته الهوجاء وممارساته بالتطهير العرقي عبر ترحيل وتبعيث وتعريب التي استمرت لعقود، لكنه في النهاية لم يستطع المساس بتاريخ كركوك العريق وشعبه المتاخي".
واشار الدكتور نجم الدين كريم بالقول: "اننا كنا في حينها نناضل من اجل الحرية وفضح ممارسات البعث البائد وكشف جرائمه في عمليات الانفال واستخدام السلاح الكيماوي، الا ان انتفاضتكم كانت فاتحة للانتفاضات الربيعية وبداية نهاية للنظام الدكتاتوري".
واوضح سيادته: "ان الفترة التي سبقت تحرير كركوك شهدت ممارسات وجرائم طالت اهالي كركوك عبر زج قسم منهم في المعتقلات وهدم الدور والقرى، الا ان ارادتكم قهرت النظام وجعلت اهل كركوك يساندون البيشمركة لكي يتقدموا ويحرروا كركوك، لذا اصبح هذا الحدث يوما تاريخيا تحقق بفضل تضحيات الشباب ونضال الاحرار وشجاعة البيشمركة وارادة اهل كركوك".
واضاف سيادته برسالته: "نحن اذ نستذكر هذه الملحمة البطولية لنقارنها بالروح الثوريه الراسخة التي تتجسد اليوم في مواجهة عصابات داعش الارهابية الذي هو امتداد لفكر البعث وجرائمه، فالبيشمركة التي حررت كركوك في انتفاضة آذار هي نفسها التي حمت كركوك اليوم، فدمائهم وتضحياتهم وصدورهم التي تصدت لنيران الارهاب والحقد جعلت داعش ينكسر تحت اقدامهم، نقول لهم ستبقى كركوك شاهدا على بطولاتكم وتضحياتكم ودمائكم الطاهرة، وسيظل اطفالكم واقاربكم ومحبيكم يتذكرون بانكم من صنع النصر وحفر بصماته في التاريخ".
واستذكر محافظ كركوك في رسالته بمناسبة ذكرى تحرير كركوك الدور القيادي والمحوري للرئيس مام جلال في سير الانتفاضة الربيعية وقيادتها والاهتمام الخاص الذي كان ولازال يوليه فخامته لكركوك واهلها، قائلا: "اثناء رئاسته لجمهورية العراق الفدرالي وعلى الرغم من الملفات التي كانت على عاتقه كردستانيا وعراقيا واقليميا ودوليا كانت كركوك حاضرة دوما في فكر الرئيس مام جلال طالباني، وكانت كل جهوده تنصب لخدمة كركوك بجميع تنوعها وكان اهل كركوك ومواطنيها ولازالوا يعبرون عن عظيم حبهم وشكرهم لراعي كركوك".
وخلص الدكتور نجم الدين كريم في رسالته الى التأكيد بالقول: "اننا نؤكد لفخامة مام جلال ان اهالي كركوك بتكاتفهم ومساندتهم لقوات البيشمركة وقواتهم الامنية سيظلون سائرين نحو هدف كبير وعظيم للحفاظ على ما تحقق وترسيخ نموذجها الانساني الذي يفتخر به جميع مواطنيها، وكل من يتوجه لكي يزور كركوك ويطلع على واقعها رغم التحديات الكبرى التي تواجهنا في المجالات الاقتصادية والمالية والخدمية والامنية والانسانية، لكن كركوك تبقى تستمد قوتها من تأريخها الذي حطم جميع المؤامرات وجعل واقعها اليوم اكثر تماسكا ونجاحا عما كانت عليه قبل عقود".
مبروك عليكم ذكرى تحرير مدينتكم.. مبروك عليكم عيد نوروز..
تحية للبيشمركة..
تحية لشهداء الحرية..
=========================================

په‌یامی پارێزگاری كه‌ركوك له‌ 25 ساڵیادی ئازادكردنی شاری كه‌ركوك
دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) په‌یامێكی ئاراسته‌ی دانیشتوانی شاری كه‌ركوك كرد به‌تایبه‌تی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان له‌ 25 ساڵیادی ڕاپه‌ڕین دژی ڕژێمی دكتاتۆری‌و ئازاد كردنی شاری كه‌ركوكدا‌و جه‌ژنی نه‌ورۆز.
له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتوه‌:‌
"به‌وپه‌ڕی ‌شانازییه‌وه‌ یادی ئازاد كردنی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی (1991)داو له‌گه‌ڵ یادی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا له‌ چنگی ڕژێمی به‌عس ئازاد كراو ئه‌م یاده‌ بوه‌ هاوارێكی ئازادیخوازانی جیهان دژ به‌ زوڵم‌و سته‌م".
پارێزگاری كه‌ركوك ده‌شڵێت: "ئازاد كردنی شاری كه‌ركوك له‌ به‌هاری 1991 وه‌ڵامی هاوڵاتییان بوو بۆ سیاسه‌ته‌كانی ڕژێمی گۆربه‌گۆڕ كه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی دووبه‌ره‌كی‌و نانه‌وه‌ی كێشه‌ بوو له‌ نێوان پێكهاته‌ ڕه‌سه‌نه‌كانی شاره‌كه‌دا، به‌ڵام وه‌ڵامی هاوڵاتییان به‌ پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ وه‌رده‌رنانی به‌عسییه‌كان بوو له‌ شاره‌كه‌، ئه‌و به‌عسه‌ی هه‌موو داهاتی وڵاتی ته‌رخان كردبوو بۆ پراكتیز كردنی سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌كانی‌و سه‌ركێشییه‌ ملهوڕه‌‌كانی كه‌ ته‌نها باجه‌كه‌ی میلله‌تی عێڕاق بژاردی‌و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی نه‌یتوانی مێژووی كه‌ركوك‌و په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان پێكهاته‌كانی تێك بدات".
پارێزگاری كه‌ركوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌: "ئێمه‌ ئه‌وكاته‌ سه‌رقاڵی خه‌بات‌و لادانی په‌رده‌ له‌سه‌ر تاوانه‌كانی به‌عس بوین وه‌ك ئه‌نفال‌و كیمیاباران‌و ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ئێوه‌ بوه‌ كلیلی چاره‌سه‌ر‌و سه‌ره‌تای هه‌ره‌س هێنانی ڕژیمی دكتاتۆری".
دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) ده‌شڵێت: "له‌ ماوه‌ی پێش ڕاپه‌رین دا به‌عسییه‌كان چه‌ندین تاوانیان ئه‌نجام دا وه‌ك ڕوخاندنی ماڵ‌و گه‌ڕه‌ك‌و ده‌ستگیر كردنی لاوان، به‌ڵام ئیراده‌ی پۆڵایینی ئێوه‌ ڕژێمی به‌زاند‌و وای له‌ خه‌ڵكی كرد پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن‌و پێشڕه‌وی بكه‌ن‌و شاره‌كه‌ ئازاد بكه‌ن.
بۆیه‌ ئه‌م یاده‌ بوه‌ ڕۆژێكی مێژوویی كه‌ به‌هۆی قوربانییه‌كانی لاوان‌و خه‌باتی ئازادیخوازان‌و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌‌و ئیراده‌ی هاوڵاتییانی كه‌ركوك هاته‌ دی".
پارێزگاری كه‌ركوك ده‌شڵێت: "له‌ كاتێكدا ئه‌م یاده‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌‌و ئه‌و داستانه‌ی ئه‌وسا به‌راورد ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ گیان فیداكاری ئه‌مڕۆ بۆ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش كه‌ درێژكراوه‌ی بیری به‌عسه‌‌و ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌ 1991 كه‌ركوكی ئازاد كرد هه‌مان ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌یه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ سه‌نگه‌ردایه‌ بۆ پاراستنی شاری كه‌ركوك له‌ تیرۆریستانی داعش‌و به‌ قوربانییه‌كانیان‌و خوێنی ئاڵیان پیلانه‌كانی داعشیان نایه‌ ژێر پێیان‌و بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ ئه‌وان جێگای شانازی هه‌موانن‌و مناڵانتان‌و كه‌سوكارو ئازیزانتان له‌یادیان ناچێت كه‌ ئه‌وه‌ ئێوه‌ بوون ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌تان تۆمار كرد".
پارێزگاری كه‌ركوك له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ڕۆڵی كاریگه‌ری سه‌رۆك (مام جه‌لال)ی هێنایه‌وه‌ یاد له‌ سه‌رپه‌رشتی كردنی راپه‌رین‌و بایه‌خی تایبه‌تی به‌ڕێزیان به‌ شاری كه‌ركوك‌و دانیشتوانه‌كه‌ی‌و دواتریش له‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو دۆسێ ئاڵۆزانه‌ی له‌سه‌ر شانی بوو له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان‌و عێڕاق‌و نێو ده‌وڵه‌تی به‌ڵام به‌ڕێزیان شاری كه‌ركوكیان هه‌ر له‌ یاد بوه‌ وبه‌رده‌وام كاری كردوه‌ له‌ پێناو خزمه‌ت كردنی خه‌ڵكه‌كه‌یدا‌و دانیشتوانی كه‌ركوكیش تا ئێستا خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌رده‌بڕن.
له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) ده‌ڵێت: "به‌ڵێن تازه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ سه‌رۆك (مام جه‌لال) كه‌ هاوڵاتییانی‌ كه‌ركوك وه‌ك هه‌میشه‌ یه‌كڕیز‌و یه‌ك ده‌نگ بن‌و به‌ پشتیوانییان له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان شاره‌كه‌ ده‌كه‌نه‌ نمونه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه‌ ژیان‌و ئارامتر‌و سه‌قامگیرتری ده‌كه‌ن‌و ده‌یكه‌نه‌ نمونه‌یه‌ك جێگای شانازی هه‌موان بێت".

سڵاو له‌ پێشمه‌رگه‌..
سڵاو له‌ شه‌هیدان..
جه‌ژنی نه‌ورۆزتان پیرۆز بێت..

ليست هناك تعليقات: