إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الأربعاء، 13 أبريل، 2016

الدكتور نجم الدين كريم يشيد بموقف فرنسا الداعم.. ويؤكد:---پارێزگارى كه‌ركوك پێشوازى ده‌كات له‌ باڵێۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق دا

الدكتور نجم الدين كريم يشيد بموقف فرنسا الداعم.. ويؤكد:
"زيارة سفيرها دليل اهتمامهم بالعراق وكركوك"
استقبل الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك بمكتبه الرسمي اليوم الاربعاء 2016/4/13 السيد مارك باريتي، سفير فرنسا في العراق والوفد المرافق له وبحضور القنصل الفرنسي باقليم كردستان .
وقدم محافظ كركوك عرضا للاوضاع السياسية والاقتصادية والامنية في العراق وكركوك بشكل خاص .
وقال ان قوات البيشمركة استطاعت ان تحمي كركوك وتمنع عصابات داعش الارهابية من التمدد والانتشار في حزيران العام 2014 بعد احتلاله مدن الموصل وتكريت ومناطق جنوبي كركوك وغربيها وقد قدمت البيشمركة تضحيات كبيره من اجل حماية كركوك واهلها الامر الذي لم يؤثر على سير الحياة بالمحافظة .
وفي الجانب الاقتصادي قال محافظ كركوك ان المحافظة تعاني من عدم صرف مستحقاتها المالية خاصة واردات البتردولار والتي لم نتسلم مستحقاتنا الامر الذي لايتناسب وحجم التحدي الانساني الذي تواجهه كركوك مع استقبالها لاكثر من 600 الف نازح والذين نتشارك معهم في موارد وطاقات كركوك الى جانب المعاملة السلبية التي تواجه كركوك من قبل بعض الوزارات الاتحادية ..مؤكدا ان مستحقات فلاحي كركوك للموسمين الماضين لم يتم صرفها واجور العمال بالمحافظة في ظل ازمة اقتصادية كبيره تواجه البلاد .
واشاد الدكتور نجم الدين كريم بموقف فرنسا الداعم للعراق في مختلف المجالات سواء كانت عسكرية او سياسية او ثقافية وموقفها المحوري المهم خاصة بالحرب على الارهاب .
وشدد السفير الفرنسي بالعراق على اهمية تدعيم الجهود الدولية لمحاربة ارهاب داعش الذي عده خطرا على الامن والسلم العالميين .. قائلا ان الارهاب لاحدود له ويجب توحيد الجهود الاقليمية والدولية لمجابهة ارهاب داعش ..
وقال ان فرنسا مستمره بدعم العراق وقواته الامنية ..
وفي حديث لعدد من وسائل الاعلام اكد الدكتور نجم الدين كريم ان زيارة سفير جمهورية فرنسا في العراق الى كركوك اليوم هي دليل على اهتمامهم بالعراق وكركوك ..مؤكدا اننا لا نرى سفراء يزورون كركوك كثيرا لكن زيارة السفير الفرنسي لها اهمية .
وقال تم التباحث بمجمل الاوضاع وخاصة احتياجات قوات البيشمركة وكركوك والتحديات التي تواجه المحافظة وملف النازحين وتوحيد الجهود وتنسيقها في القضاء على عصابات داعش الارهابية .
واكد سفير جمهورية فرنسا بالعراق مارك باريتي بالقول ان وزير دفاع فرنسا زار العراق واربيل قبل يومين وتم التركيز على الدور الفرنسي بالمجال السياسي والاغاثي والعسكري.. مؤكدا ان فرنسا تساهم عبر طيرانها بالكشف على مواقع الارهاب وتوجيه الضربات ضد داعش في العراق الى جانب وجود مدربين فرنسين لتدريب الجيش العراقي والبيشمركة والعمل على التحضير للعمليات العسكرية لتحرير الموصل ..
واشار بالقول ان فرنسا ستكثف الجهود والدعم المقدم للعراق .

--------------------------------------------------------
 
پارێزگارى كه‌ركوك پێشوازى ده‌كات له‌ باڵێۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق دا
به‌يانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2016/4/13 دكتۆر ( نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك له‌ نوسينگه‌ى تايبه‌تى خۆيدا و به‌ ئاماده‌بوونى كۆنسوڵى فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر پێشوازى كرد له‌ (ماڕك باريتى) باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق .
له‌ ديداره‌كه‌دا پارێزگارى كه‌ركوك پۆخته‌يه‌كى سه‌باره‌ت بارودۆخى ئه‌منى و سياسى و ئابورى له‌ عێراق به‌گشتى و له‌ شارى كه‌ركوك به‌ تايبه‌تى بۆ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا باس كرد.
پارێزگارى كه‌ركوك وتى هێزى پێشمه‌رگه‌ توانييان ڕێگرى بكه‌ن له‌ گه‌يشتنى تيرۆريستانى داعش به‌ شارى كه‌ركوك پاش ئه‌وه‌ى له‌ حوزه‌يرانى 2014 دا تيرۆريستان موسڵ و تكريت و ناوچه‌كانى باشور و ڕۆژئاواى كه‌ركوكيان داگير كرد و پيشمه‌رگه‌ به‌ قوربانييه‌كانيان توانييان ئارامى كه‌ركوك بپارێزن.
سه‌باره‌ت بارى ئابورى دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) وتى شارى كه‌ركوك پشتى به‌ستبوو به‌ داهاتى‌ پترۆدۆلار كه‌ تا ئێستا سه‌رف نه‌كراوه‌ و له‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابورودا ته‌نها به‌شێكى زۆر كه‌مى سه‌رف كراوه‌ و ناگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ى هاتونوته‌ پێش له‌به‌ر ڕۆشنايى پێشوازى كردنمان له‌ زياتر له‌ 600 هه‌زار ئاواره‌ و دابه‌ش كردنى داهات و خزمه‌تگوزارييه‌كانى شاره‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئاواره‌كاندا و سه‌رف نه‌كردنى شايسته‌ داراييه‌كانى دوو ساڵى جوتياران و موچه‌ى كارمه‌ندانى پارێزگاكه‌‌ و مامه‌ڵه‌ى نه‌رێنى هه‌ندێك وه‌زاره‌تى ئيتيحادى عێراق له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى كه‌ركوك دا.
پارێزگارى كه‌ركوك ستايشى ڕۆڵى فه‌ڕه‌نساى كرد له‌ هاوكارى كردنى عێراق له‌ بواره‌كانى سياسى و سه‌ربازى و ئابورى و به‌تايبه‌تى هه‌ڵوێستى فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت شه‌ڕى دژ به‌ تيرۆريستانى داعش دا.
لاى خۆيه‌وه‌ باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌ گرنگى يه‌كخستنى هه‌وڵه‌كان دژى داعش چونكه‌ ئه‌و تيرۆريستانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر هه‌موو جيهان و مرۆڤايه‌تى و هيچ سنورێك نازانن و ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ له‌ هاوكارى كردنى فه‌ڕه‌نسا بۆ هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق .
دواتر و له‌ كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا پارێزگارى كه‌ركوك وتى سه‌ردانه‌كه‌ى باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا به‌ڵگه‌يه‌ بۆ بايه‌خ دانى فه‌ڕه‌نسا به‌ عێراق و به‌ شارى كه‌ركوك .
پارێزگارى كه‌ركوك وتيشى كه‌م جار ده‌بينين باڵيۆزه‌كان سه‌ردانى كه‌ركوك بكه‌ن به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ى باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا بۆ كه‌ركوك پر بايه‌خه‌ .
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) وتى: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م دۆسێكان تاووتوێكران و باسى پێداويستييه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌مان كرد وێڕاى دۆسێى ئاواره‌كان و ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ى هاتونه‌ته‌ به‌رده‌م ئيداره‌ى كه‌ركوك و يه‌كخستنى هه‌وڵه‌كان له‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعش دا.
لاى خۆيه‌وه‌ باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا وتى پێش دوو ڕۆژ وه‌زيرى به‌رگرى فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانى به‌غداد و هه‌ولێرى كرد و تيشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ڕۆڵى فه‌ڕه‌نسا له‌ بوارى سياسى و سه‌ربازى و هاوكارى مرۆيى و ته‌ئكيديشى كرده‌وه‌ له‌وه‌ى فڕۆكه‌كانى فه‌ڕه‌نسا كار ده‌كه‌ن بۆ ئاشكرا كردنى مۆڵگه‌كانى تيرۆريستان و بۆردومان كردنيان و مه‌شق كردن به‌ هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه‌ و به‌شدارى كردن له‌ ئاماده‌كارى بۆ پرۆسه‌ى ئازاد كردنى شارى موسڵ .

ليست هناك تعليقات: