إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الخميس، 1 ديسمبر، 2016

المكتب الأعلامي لمحافظ كركوك .. يرد على تخرصات من يحاول اثارة الأزمات والبحث عن المكاسب.---.نوسينگه‌ى پارێزگارى كه‌ركوك وه‌ڵامى وڕێنه‌ى هه‌لپه‌رستان و دروستكارانى كێشه‌ ده‌داته‌وه‌

المكتب الأعلامي لمحافظ كركوك ..
يرد على تخرصات من يحاول اثارة الأزمات والبحث عن المكاسب..
اكدت ادارة محافظة كركوك ان جهود اغاثة والنازحين وايوائهم خاصة الهاربين من عصابات داعش الارهابي هي أولوية بهدف تخفيف الأعباء عنهم لحين تحرير اراضيهم .. في حين شددت ان اجراءاتها في تشيد مخيمات جديده في ناحية ليلان جاءت وفق الضوابط المعتمده .
وقال المكتب الاعلامي لمحافظ كركوك الدكتور نجم الدين كريم اليوم الخميس 1/12/2016 ان البعض من يحاول بين فتره واخرى اثارة الازمات والمشاكل للبحث عن مكاسب سياسية وبناء رصيد على حساب ويلات ومأسي المواطنيين والتحديات التي تواجه كركوك ..و قد ظهروا يوم امس بمعلومات واحاديث ومواقف لااساس لها من الصحة حيث ادعوا ان المخيم الذي بوشر بتنفيذه في منطقة يحياوه التابع لناحية ليلان هي على اراضي تعود ملكيتها لمواطنيين بمساحة 400 دونم زراعي .
ونؤد التوضيح ان اختيار هذه الارض لتشيد مخيمات مؤقته جاء بعد عمل لجان فنية مختصة من قبل املاك المحافظة وادارة الناحية ودائرة الهجره والمهجرين ولجنة النازحين والمهجرين في مجلس محافظة كركوك والتسجيل العقاري ودائرة الزراعة واليونامي وتوصلت لتحديد مساحة 240 دونم تعود ملكيتها للأدارة المحلية ..مؤكدا ان هذه الاراضي سيتم فيها انشاء مخيمن للنازحين بسعة تصل ثلاثة الاف و500 نازح بدعم من منظمة الهجره الدولية ولجنة ايواء واغاثة النازحين في الحكومة الاتحادية لأستقبال نازحي الحويجة والمناطق التابعة لهم لحين تحرير مناطقهم وعودتهم اليها لما يقاسونه يوميا من ظروف ومعاناة جراء سيطره عصابات داعش الارهابي عليها .
ودعا البيان الذين يسعون للحصول على مكاسب واظهار انفسم امام اهالي كركوك لتدقيق معلوماتهم جيدا والمساهمة بخدمة كركوك ومواطنيها لا تلفيق التهم والاكاذيب التي لم تعد مخفية على مواطني كركوك ..مؤكدا ان ادارة كركوك ودوائرها الخدمية وضعت في صلب اولوياتها خدمة مواطنيها واغاثة النازحين خاصة اهالي الحويجة وتعزيز الأمن والاستقرار ودعم قوات البيشمركة والشرطة والاسايش بجهودها لحماية مواطنينا والنازحين .
-------------------------------------------------------

نوسينگه‌ى پارێزگارى كه‌ركوك وه‌ڵامى وڕێنه‌ى هه‌لپه‌رستان و دروستكارانى كێشه‌ ده‌داته‌وه‌
ئيداره‌ى كه‌ركوك ته‌ئكيد ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵ و كاره‌كان بۆ فرياكه‌وتنى ئاواره‌كانى هه‌ڵاتوو له‌ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش و نيشته‌جێ كردنيان له‌ پێشينه‌ى كاره‌كانيدايه‌ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى مه‌ينه‌تييه‌كانيان تا ئه‌و كاته‌ى ناوچه‌كانيان ئازاد ده‌كرێن و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كاركردن بۆ بنياتنانى خێوه‌تگه‌ى نوێ له‌ ناوچه‌ى (له‌يلان) دا به‌ پێى ڕێنمايى و ڕێوشوێنه‌ ياساييه‌كانه‌.
نوسينگه‌ى ڕاگه‌ياندنى دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 1-12-2016 ده‌ڵێت: هه‌ندێك كه‌س و لايه‌ن له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وتى سياسى و دروست كردنى پێگه‌ له‌ نێو هاوڵاتيياندا ناو به‌ ناو له‌سه‌ر حيسابى‌ مه‌ينه‌تييه‌كانى هاوڵاتييان و ته‌گه‌ره‌كانى پێش كه‌ركوكدا ‌ كار ده‌كه‌ن ئه‌وه‌بوو دوێنێكه‌ چه‌ندين زانيارى نادروست و هه‌ڵوێست و لێدوانى بێ بنه‌مايان بڵاوكردۆته‌وه‌ گوايه‌ ئه‌و خێوه‌تگه‌ نوێيه‌ى ئاواره‌كان له‌ سه‌ر زه‌وييه‌كى كشتوكاڵى هاوڵاتييان دا بنيات ده‌نرێت كه‌ ڕوبه‌ره‌كه‌ى 400 دۆنمه‌..
ئێمه‌ حه‌ز ده‌كه‌ين ڕوونى بكه‌ينه‌وه‌ كه‌ ديارى كردنى ئه‌و زه‌وييه‌ بۆ بنياتنانى خێوه‌تگه‌ له‌ سه‌ريدا پاش وردبينى كردن له‌ لايه‌ن چه‌ندين ليژنه‌ى هونه‌رى پسپۆرى سه‌ر به‌به‌شى موڵكدارى پارێزگاى كه‌ركوك و ئيداره‌ى شاره‌دێى له‌يلان و فه‌رمانگه‌ى كۆچ و كۆچبه‌ران و ليژنه‌ى ئاواره‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك و تۆمارگه‌ى موڵكدارى و فه‌رمانگه‌ى كشتوكاڵ و يۆنامى يه‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نيشان دراوه‌ و گه‌يشتنه‌ ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌و خێوه‌تگه‌يه‌ له‌سه‌ر ڕووبه‌رى 240 دۆنم كه‌ موڵكى ئيداره‌ى ناوخۆى كه‌ركوكه‌ بنيات بنرێت.
له‌ به‌ياننامه‌كه‌دا ته‌ئكيد كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وييه‌ دوو خێوه‌تگه‌ دروست ده‌كرێت كه‌ هه‌ر يه‌كه‌يان 3500 ئاواره‌ له‌ خۆ ده‌گرێت له‌ لايه‌ن ڕێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى و ليژنه‌ى فرياكه‌وتن و نيشته‌جێ كردنى ئاواره‌كانى سه‌ر به‌ حكومه‌تى ناوه‌ندييه‌وه‌ بنيات ده‌نرێت بۆ پێشوازى كردن له‌ ئاواره‌كانى قه‌زاى حه‌ويجه‌ و ده‌وروربه‌رى تا ئه‌و كاته‌ى ناوچه‌كانيان له‌ تيرۆريستان پاك ده‌كرێته‌وه‌.
به‌ياننامه‌كه‌ى ئيدا‌ره‌ى پارێزگاى كه‌ركوك داوا ده‌كات له‌وانه‌ى كارده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وت و خۆده‌رخستن له‌به‌رده‌م هاوڵاتييان پشت به‌ زانيارى دروست ببه‌ستن و خزمه‌تى هاوڵاتييان بكه‌ن نه‌ك په‌نا به‌رنه‌ به‌ر هه‌ڵبه‌ستنى درۆ و ده‌له‌سه‌يه‌ك‌ كه‌ زۆر ئاشكرايه‌ لاى دانيشتوانى كه‌ركوك و كه‌س فريوى پێ ناخوات و ته‌ئكيد ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بين له‌ خزمه‌ت كردنى هاوڵاتييان و فرياكه‌وتنى برا ئاواره‌كانمان له‌ حه‌ويجه‌ و ده‌وروبه‌رى و تۆكمه‌ كردنى ئه‌من و ئاسايشى شاره‌كه‌ و هاوكارى كردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ و ئاسايش و پۆليس .

ليست هناك تعليقات: