دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ (ئان پاتریسۆن) یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كۆبوه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی دۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابوری عیڕاق به گشتی و كه‌ركوك به تایبه‌تی خرایه به‌ر باس.
له‌و دیداره‌دا كه له بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا سازكرا دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت بار‌و دۆخی كه‌ركوك و قوربانییه‌كانی هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان و دژه تیرۆر به هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان خسته ڕوو كه توانییان چه‌ندین ناوچه‌ی خوارووی كه‌ركوك ئازاد بكه‌ن و شاری كه‌ركوك ئه‌من و ئاسایشێكی باشتری بۆ هاته‌دی له سایه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌وه و له سایه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و یه‌كڕیزی پێكهاته‌كانی كه‌ركوكه‌وه.
پارێزگاری كه‌ركوك ته‌ئكیدی كرده‌وه كه شاره‌كه ئه‌مرۆ زۆر پێویستی به سه‌رف كردنی موسته‌حه‌قاتی داراییه بۆ ئه‌وه‌ی درێژه بدرێت به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌و دابین كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاوڵاتییانی شاره‌كه و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ هاوڵاتییان.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه شاری كه‌ركوك به هۆی ڕوداوه‌كانی پاش 10 ی حوزه‌یرانه‌وه زیاتر له 400 هه‌زار ئاواره‌ی شاره‌كانی موسڵ و تكریت و دیاله و ڕه‌مادی له خۆ گرتوه‌و به دووه‌م شار ئه‌ژمار ده‌كرێت له ڕووی گرتنه خۆی ئاواره‌كان له عێڕاقداو كاری كردوه له پێناو كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تییه‌كانی ئاواره‌كان به‌ڵام تا ئه‌م ساته هیچ هاوكارییه‌ك نه‌كراوه له لایه‌ن لیژنه‌ی باڵا‌و ڕێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانی فریاكه‌وتنی ئاواره‌وه و شاری كه‌ركوك ڕووبه‌ڕووی كێشه بۆته‌وه به هۆی ئه‌م كێشه مرۆییه‌وه.
پارێزگاری كه‌ركوك ته‌ئكیدی كرده‌وه كه كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی داعش و ئه‌و كێشانه‌ی هاتونه‌ته پێش شاری كه‌ركوك په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌ی به‌هێزتر كردوه‌و یه‌كڕیزییان تۆكمه‌تر بوه.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ڕوونیشی كرده‌وه به هاوكاری هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كان و عه‌شایه‌رو دانیشتوانی كه‌ركوك سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كه‌ركوك كه له ژێر ده‌سه‌لاتی داعشدان پاك ده‌كه‌ینه‌وه له تیرۆریستان.
پارێزگاری كه‌ركوك له دیداریكی تردا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی نوسینگه‌ی توێژینه‌وه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبوه‌وه وله دانیشتنه‌كه‌دا بارودۆخی عێڕاق به گشتی و كه‌ركوك به تایبه‌تی تاووتوێكرا.
پارێزگاری كه‌ركوك ستایشی ڕۆڵی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی كرد كه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا هاوكاری عیڕاق ده‌كه‌ن له شه‌ری دژ به تیرۆریستانی داعش و داوای هه‌ماهه‌نگی و یارمه‌تی زیاتر كرد بۆ سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر دوژمنانی ئاشتی مرۆڤایه‌تیدا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق