إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الخميس، 26 نوفمبر 2015

الدكتور نجم الدين كريم يلتقي عددا من البيشمركة القدامى --- پارێزگاری كه‌ركوك پێشوازی ده‌كات له‌ وه‌فدیكی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان‌و كه‌م ئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر


الدكتور نجم الدين كريم يلتقي عددا من البيشمركة القدامى
استقبل الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك اليوم الخميس 2015/11/26 في مكتبه الرسمي عددا من مقاتلي البيشمركة القدامى للاتحاد الوطني الكردستاني.
تناول المجتمعون الاوضاع السياسية والاقتصادية في كركوك على ضوء التحديات الناجمة عن ظروف الحرب ضد عصابات داعش الارهابية وعدم صرف مستحقات كركوك المالية وانخفاض اسعار النفط وتأثير ذلك على مجمل القطاعات في عموم العراق وكركوك بشكل خاص، لاسيما وان كركوك استقبلت أكثر من نصف مليون نازح وانعدام الدعم الحكومي لهم.
كما وتم التطرق الى الاوضاع السياسية في اقليم كردستان والمحاولات الجارية لاحتواء الازمات السياسية والاقتصادية فيها وتأثير ذلك على المجتمع في الاقليم.
وقدم الدكتور نجم الدين كريم ايجازا حول كل تلك التحديات التي تشهدها المنطقة والسبل الكفيلة لمواجهتها، مثمنا التضحيات المستمرة لقوات البيشمركة في الدفاع عن كركوك وحماية مواطنيها وسحق جميع محاولات داعش الخائبة في التقرب لكركوك، داعيا الى ضرورة توحيد الجهود الدولية لاستئصال ايدولوجية داعش السوداء التي اصبحت خطرا على الانسانية جمعاء.
كما واشاد محافظ كركوك بتضحيات البيشمركة القدامى خلال مراحل النضال ضد الدكتاتورية البعثية واستمرارهم في التضحية والنضال ضد عصابات داعش الارهابية.

---------------------------------------------------
 
پارێزگاری كه‌ركوك پێشوازی ده‌كات له‌ وه‌فدیكی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان‌و كه‌م ئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر
دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پاریزگاری كه‌ركوك ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 2015/11/26 له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان‌و كه‌م ئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر.
له‌ دیداره‌كه‌دا باسی بارودۆخی سیاسی‌و ئابوری شاری كه‌ركوك كرا له‌به‌ر ڕۆشنایی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش‌و سه‌رف نه‌كردنی شایسته‌ داراییه‌كانی شاره‌كه‌‌و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێڕاق به‌ گشتی‌و كه‌ركوك به‌ تایبه‌تی كه‌ پێشوازی كردوه‌ له‌ زیاتر له‌ نیو ملیۆن ئاواره‌ بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند هاوكاری پێویست پێشكه‌ش بكات له‌و بواره‌دا.
هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ به‌رباس وێڕای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ سیاسی‌و ئابورییه‌كان‌و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كورستانیدا.
لای خۆیه‌وه‌ دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ باس كرد له‌گه‌ڵ ڕێگاچاره‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان‌و ستایشی ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد له‌ به‌رگری كردن له‌ شاری كه‌ركوك‌و پاراستنی هاوڵاتییانی شاره‌كه‌‌و تیكشكاندنی سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی تیرۆریستان بۆ نزیك بونه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك‌و داواشی كرد هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یه‌كبخرێن له‌پێناو ڕیشه‌كیش كردنی بیری ڕه‌شی داعش كه‌ بوه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی.
پارێزگاری كه‌ركوك ستایشی خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان‌و كه‌م ئه‌ندامانی سه‌نگه‌ری كرد له‌ شه‌ڕ كردن دژی ڕژێمی دكتاتۆری به‌عس‌و به‌رده‌وام بونیان له‌ خه‌بات دژ به‌ تیرۆریستانی داعش.

ليست هناك تعليقات: