فه‌رمانده‌ى هێزى پيشمه‌رگه پشتيوانى ئيداره‌ى كه‌ركوك ده‌كات له به‌ڕه‌نگاربونه‌وه‌ى كۆسپه‌كاندا
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 29-11-2015 له نوسينگه‌ى تايبه‌تى خۆى پێشوازى كرد له (شێخ جه‌عفه‌ر شيخ مسته‌فا) فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌ى 70 ى هێزى پيشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ى ميحوه‌ره‌كانى شارى كه‌ركوك .
سه‌ره‌تا پارێزگارى كه‌ركوك پوخته‌يه‌كى سه‌باره‌ت باردۆخى ئه‌منى و سياسى و ئابورى شارى كه‌ركوك بۆ ئاماده‌بوان باس كرد .
دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم وتى قوربانييه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه و ئاسايش و پۆليس سه‌رجه‌م پيلانه‌كانى تيرۆريستانى داعشى له‌گۆڕنا و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه هۆكارێكى ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه هه‌ماهه‌نگى باشى نێوان هێزه ئه‌منييه‌كان بوه .
پارێزگارى كه‌ركوك وتى ئه‌و ڕێوشوێنه‌ى وه‌زيرى ناوخۆى عێڕاق گرتويه‌تييه
به‌ر كارى تاكه‌كه‌سييه و ئێمه له په‌يوه‌نيداين له‌گه‌ڵ سه‌رۆك
وه‌زيرانى عێڕاق دا و ته‌ئكيدى كرده‌وه له‌وه‌ى موچه‌ى پۆليسى كه‌ركوك
سه‌رف ده‌كرێت .
پاريزگارى كه‌ركوك وتى كه‌س مافى ئه‌وه‌ى نيه موچه و بژێوى نزيكه‌ى 11 هه‌زار خێزانى كه‌ركوك ببڕێت و ئێمه باوه‌ڕى ته‌واومان هه‌يه كه سه‌رۆك وه‌زيرانى عێڕاق كه له هه‌مان كاتدا فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى عێڕاقه كار بۆ ڕێكخستنى ئه‌و ڕێوشوێنه ده‌كات و موچه‌ى كارمه‌ندانى پۆليس سه‌رف ده‌كرێت .
پارێزگارى كه‌ركوك وتيشى ئێمه له شارى كه‌ركوك ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى وه‌زيرى ناوخۆى كه‌ركوك وا ده‌بينين كه بيه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى خۆى له ڕێگاى ئه‌و ڕێوشوێنه‌وه بسه‌پێنێت به‌ڵام نه‌ك له‌به‌رامبه‌ر شارى كه‌ركوك كه هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه چونكه ئێمه له‌عێڕاقێكى نوێداين كه ياسا و ده‌ستور تيايدا باڵاده‌سته .
له ته‌وه‌ريكى تردا پارێزگارى كه‌ركوك باسى مامه‌ڵه‌ى نه‌رێنى هه‌ندێك له وه‌زاره‌ته‌كانى كرد له‌گه‌ڵ شارى كه‌ركو‌كدا كه دوايين كار ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بوو تايبه‌ت به سه‌رف نه‌كردنى موچه‌ى كارمه‌ندانى پۆليس كه بڕيارێكه په‌يوه‌سته به كۆمه‌ڵگه‌ى كه‌ركوك و يه‌كڕيزييه‌وه و ئه‌مه هه‌ڵويستێكه له ڕووى ياسايي وده‌ستوره‌وه‌و ڕه‌ت ده‌كريته‌وه له لايه‌ن ئيداره و ئه‌نجومه‌ن و هاوڵاتييانى شاره‌كه‌شه‌وه و وتيشى پۆليسى كه‌ركوك ئه‌و هێزه‌يه كه ئارامى شاره‌كه‌ى پاراستوه‌و له ئر‌كه‌كانيان خۆيان نه‌دزيوه‌ته‌وه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پۆليسى هه‌ندێك پارێزگاى تر .
لاى خۆيانه‌وه فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه و ميحوه‌ره‌كان پشتيوانى ته‌واوى خۆيان بۆ ئيداره‌ى شارى كه‌ركوك و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه له هه‌مبه‌ر بڕياره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ڕه‌خنه‌يان له‌و بڕياره گرت كه ئه‌من و ئاسايش و ئارامى شاره‌كه ده‌كاته ئامانج و تێكى ده‌دات .
له ته‌وه‌رێكى تريشدا ئاماده بووان بارودۆخى ئه‌منى ميحوه‌ره‌كانى شه‌ڕيان خسته به‌رباس له‌به‌ر ڕۆشنايي ئه‌و ئۆپه‌راسيۆنه سه‌ربازييه به‌رده‌وامه‌ى دژى تيرۆيستان له ئارادايه له سورياو عێڕاقدا.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق