إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الاثنين، 14 ديسمبر 2015

كركوك تعلن عطلة رسمية بمناسبة أعياد الميلاد --- كه‌ركوك ڕۆژێك ده‌كاته‌ پشوو به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵه‌وه‌


كركوك تعلن عطلة رسمية بمناسبة أعياد الميلاد

اعلن محافظ كركوك اعتبار يوم الخميس الرابع والعشرين من شهر كانون الأول عطلة رسمية في جميع دوائر المحافظة ومؤسساتها التربوية والتعليمية احتفاءً بأعياد ميلاد السيد المسيح (عليه السلام).
جاء ذلك خلال ترأس سيادته الاجتماع الدوري للدوائر الخدمية بالمحافظة اليوم الاثنين 2015/12/14، وقال: "ان هنالك أيادي خبيثة تسعى من خلال أنشطتها الإجرامية المدانة إلى بث الخوف والرعب في نفوس الكركوكيين"، مشيرا إلى: "انها عصابات إجرامية تسعى من خلال نشاطها الإجرامي إلى استهداف أهالي كركوك، لكننا بفضل قواتنا الأمنية سنصل إليهم ونقدمهم للقضاء لينالوا جزائهم العادل".
وأشار إلى: "ان عيد ميلاد السيد المسيح (عليه السلام) سيصادف يوم الجمعة الخامس والعشرين من شهر كانون الأول ونحن قررنا اعتبار يوم الخميس الذي يسبقه عطلة في جميع دوائر المحافظة ومؤسساتها التربوية احتفاء بأعياد الميلاد ورسالة تضامن ومحبة بين جميع أهالي كركوك ومشاركة للمسلمين مع إخوانهم المسيحيين بالعيد".
واشار إلى: "ان الفرق الفنية والهندسية تمكنت من انجاز جسر آزادي الذي سيتم افتتاحه خلال الأيام القادمة".
ودعا محافظ كركوك خلال الاجتماع جميع الدوائر الخدمية إلى تسخير طاقاتها لمواجهة موسم الشتاء الحالي، مؤكدا على أهمية ان تواصل فرق صيانة دائرة توزيع كهرباء كركوك عملها لصيانة وإصلاح الأعطال الفنية لأننا نرى ان تأمين الخدمات للكركوكيين أولوية بعملنا اليومي".
=====================================
 
كه‌ركوك ڕۆژێك ده‌كاته‌ پشوو به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵه‌وه‌
پارێزگاری كه‌ركوك بڕیاریدا ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 2015/12/24 بكرێته‌ پشوو له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌‌و دام‌و ده‌زگاكان‌و ده‌زگاكانی په‌روه‌رده‌‌و خوێندندا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایك بوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحه‌وه‌ (سه‌لامی خوای لێ بێت).
ئه‌م وته‌یه‌ی دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) له‌ میانه‌ی سه‌رپه‌رشتی كردنی كۆبونه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رانی فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌كه‌دا هات كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2015/12/14 له‌ دیوانی پاریزگا به‌ڕێوه‌چوو.
دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) وتیشی: "چه‌ند ده‌ستێكی ڕه‌شی تاوان له‌ تاریكیدا كار ده‌كه‌ن له‌ پێناو تێكدانی ڕه‌وشی ئارامی شاره‌كه‌‌و چاندنی ترس‌و تۆقاندن له‌ ده‌رونی هاوڵاتییاندا، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ سایه‌تی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستمان پێیان ده‌گات‌و ڕاده‌ستی دادگایان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سزای شایسته‌ی خۆیان وه‌ربگرن".
پارێزگاری كه‌ركوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ جه‌ژنی له‌دایك بونی حه‌زره‌تی مه‌سیح ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژی هه‌ینییه‌وه‌‌و ئێمه‌ بڕیارمان دا ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ بكه‌ینه‌ پشوو له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌‌و دام‌و ده‌زگاكانی كه‌ركوكدا بۆ ئه‌و بۆنه‌ پیرۆزه‌‌و وه‌ك په‌یامێكی ئاشتی‌و خۆشه‌ویستی بۆ هه‌موان‌و به‌شداری كردنی موسڵمانان له‌ جه‌ژنی برا كریستییانه‌كانیاندا.
پاریزگاری كه‌ركوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ تیمه‌ ئه‌ندازیاری‌و هونه‌رییه‌كان توانییان كاره‌كانی پردی (ئازادی) ته‌واو بكه‌ن كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌كرێته‌وه‌‌و داوای له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان كرد هه‌موو تواناكانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ به‌ هۆی هاتنی وه‌رزی زستانه‌وه‌‌و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌‌و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ له‌ به‌رده‌وامی كاری تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌ی كاره‌با بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشانه‌ی دروست ده‌بن چونكه‌ دابین كردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتییانی كه‌ركوك له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانماندایه‌.

ليست هناك تعليقات: