إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الثلاثاء، 27 ديسمبر 2016

الدكتور نجم الدين كريم .. حل المشاكل سيضمن عدم ظهور مجاميع ارهابية جديده ---پارێزگارى كه‌ركوك : چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان ده‌بێته‌ مايه‌ى ڕێگرتن له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى گروپى توندڕه‌وى هاوشێوه‌ى داعش

الدكتور نجم الدين كريم ..
حل المشاكل سيضمن عدم ظهور مجاميع ارهابية جديده
ترأس الدكتور نجم الدين كريم محافظ كركوك اليوم الثلاثاء 27/12/2016 اجتماعا للجنة الأمنية في المحافظة .
وفي بداية الاجتماع هنأ الدكتور نجم الدين كريم مواطني كركوك والاجهزه الامنية من البيشمركة والشرطة والاسايش والاجهزه المشتركة بحلول العام الجديد 2017 .. متمنيا ان يكون العام الجديد عام الانتصار على عصابات داعش الارهابية وعوده النازحين لمناطقهم المحرره .. داعيا الى التهيء لمرحلة ما بعد التحرير الكامل عبر الاستعداد الحقيقي لتصفير المشاكل والازمات والصراعات السياسية في البلاد وتحجيمها لمنع ظهور بيئة تساعد على تكوين جماعات ارهابية جديده .
واكد على اهمية العوده الامنه للنازحين لمناطقهم المحررهوانهاء مأساتهم .
وجرى خلال الاجتماع متابعة سير المعارك والتطورات الامنية في ضوء عمليات تحرير مدينة الموصل .
وتناول الأجتماع بعمق الاوضاع العسكرية والامنية في كركوك واهمية تكثيف الجهود الامنية المشتركة في المحافظة وقطع دابر كل من يحاول المساس بأمن واستقرار مواطني كركوك ..
وجرى التأكيد خلال الاجتماع على حسم ملفات التدقيق الامني للنازحين من قضاء الحويجة من الموظفين في داوئر المحافظة لضمان صرف مستحقاتهم المالية وتخفيف الاعباء عنهم بما يحفظ امن واستقرار كركوك .
كما وتم في الاجتماع الكشف عن اعتقال شبكة اجرامية كانت تقوم بعمليات تخريبية تستهدف خيم النازحين .

-------------------------------------------
 
پارێزگارى كه‌ركوك : چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان ده‌بێته‌ مايه‌ى ڕێگرتن له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى گروپى توندڕه‌وى هاوشێوه‌ى داعش
به‌يانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27-12-2016 دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم)پارێزگارى كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى ليژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى كرد.
له‌ سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه‌دا پارێزگارى كه‌ركوك پيرۆزبايى هاتنى ساڵى تازه‌ى له‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ و پۆليس و ئاسايش و هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى كه‌ركوك كرد و هيواى خواست ساڵى نوێ ساڵى سه‌ركه‌وتن بێت به‌ سه‌ر تيرۆريستانى داعش دا و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كانيان و داواى خۆ ئاماده‌ كردنى كرد بۆ قۆناغى پاش له‌ناودانى داعش له‌ ڕێگاى چاره‌سه‌ر كردنى سه‌رجه‌م كێشه‌كان و ناكۆكييه‌كان له‌ وڵاتدا بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر ژينگه‌ى له‌بار بۆ دروست بوونى گروپى توندڕه‌وى تيرۆريستى هاوشێوه‌ى داعش نه‌يه‌ته‌ كايه‌وه‌.
سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئه‌منى ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانيان كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر ده‌كات و دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌كانى جه‌نگ له‌ موسڵ خرايه‌ به‌ر باس.
هه‌روه‌ها له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخى ئه‌منى و سه‌ربازى له‌ شارى كه‌ركوك تاووتوێكرا و جه‌خت كرايه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى باشتر بۆ ڕێگرتن له‌ هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێكدانى ڕه‌وشى ئه‌منى شاره‌كه‌.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكيد كرايه‌وه‌ له‌ په‌له‌ كردن له‌ كارى ته‌واو كردنى دۆسێى ئه‌و ئاوارانه‌ى له‌ حه‌ويجه‌ و ده‌وروبه‌رييه‌وه‌ هاتوون و فه‌رمانبه‌رن بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌كانيان بۆ سه‌رف بكرێت بۆ هاوكارى كردنيان له‌و دۆخه‌ سه‌خته‌ى تيايدا ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌يدا ده‌ستگير كردنى باندێكى تاوان ئاشكرا كرا كه‌ كاريان كردوه‌ بۆ زيان گه‌ياندن به‌ خێوه‌تگه‌كانى ئاواره‌كان.

ليست هناك تعليقات: