إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الأحد، 15 يناير، 2017

الدكتور نجم الدين كريم .. أولويتنا دائما هو تحرير الحويجة ..والذي يتحدث غير ذلك ليس له فهم للأوضاع ..ڕزگار كردنى حه‌ويجه‌ هه‌ميشه‌ له‌ پێشينه‌ى كاره‌كانماندا بوه‌ و ئه‌وانه‌ى پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن له‌ دۆخه‌كه‌ تێنه‌گه‌يشتون

الدكتور نجم الدين كريم ..
أولويتنا دائما هو تحرير الحويجة ..والذي يتحدث غير ذلك ليس له فهم للأوضاع ..
وصف محافظ كركوك الدكتور نجم الدين كريم زيارته للعاصمه بغداد بالموفقه .. مؤكدا انه بحث مع رئيس مجلس الوزراء جملة مواضيع كانت في أولويتها تحرير الحويجة .
وقال خلال مؤتمر صحفي اليوم الأحد 15/1/2017في مبنى المحافظة ان زيارتنا لبغداد كانت موفقه ولقائنا مع السيد رئيس مجلس الوزراء كان جيدا وتم خلالها بحث مواضيع عده منها تمويل المحافظة واطلاعه على الاتفاق الذي تم مع معالي وزير النفط بحضور ممثلي الكهرباء والمالية ومحافظي نينوى وصلاح الدين بما يخدم مصالح مواطني محافظة كركوك .. مبينا اننا اكدنا لرئيس الوزراء على اهمية تحرير الحويجة وخاصة ان ابناء المحافظة من هذه المناطق يعانون كثيرا من صعوبة الحياة وازمة النزوح واستقبلنا قرابه 30 الف اسره من الحويجة الى جانب النازحين من محافظات الانبار وصلاح الدين وديالى ونينوى وبابل وجزء قليل من نازحي بغداد .
واشار اننا بحثنا الوضع الامني بصوره عامه ودور الاجهزه الامنيه من الشرطة والاسايش والاجهزه المشتركة في حماية مواطني كركوك فكانت زيارتنا موفقه .
وبصدد التصريحات عن تاخر عمليات تحرير الحويجة .. اوضح محافظ كركوك اننا اكدنا اكثر من مره على ضرورة تحرير الحويجة ليس مع الحكومة الاتحاديه فحسب بل التحالف الدولي ومنهم الولايات المتحده وايطاليا والمانيا وفرنسا الذين لهم مستشارون في كركوك لما يشكله داعش من تهديد وخطوره على كركوك والمدن المحادده لها وما رأيناه من تعرض لعصابات داعش الارهابي في الحادي والعشرين من شهر تشرين الاول الماضي على كركوك الى جانب تاكيداتنا له في الاجتماعات الامنيه والتي اكدها رئيس مجلس الوزراء ايضا خلال زيارته الى كركوك كما وتم بحثها معه في لقائنا الاخير في العاصمه بغداد بحضور مدير مكتبه ونائبه بالمكتب ومستشاره للشؤون العسكريه.. مؤكدا ان ما ظهر من تصريح لاعضاء من مجلس النواب عن تاخر تحرير الحويجة هو تصريح غير صحيح ..مشددا ان كركوك شهدت اجتماعات لممثلي الجيش العراقي والحشد الشعبي والبيشمركة وطالبنا مرارا بالاستعجال على تحرير الحويجة وهذا ما اكدناه في لقائاتنا الدائمة وهذا ما شددنا عليه ايضا خلال زياره السيد العبادي الى كركوك .
واشار اننا بادرنا بتجميع الاخوه من اهالي جنوبي كركوك وغربيها في المناطق المحتله في ليلان شرق كركوك وطالبنا لهم بتجهيزهم وتدريبهم وتسليحهم وهم الان موجودون في ناحية العلم والمناطق المحيطه بها .. مؤكدا اننا اتصلنا بالسيد رئيس الاقليم مسعود بارزاني لابلاغه بموضوع تحرير الحويجة والذي اكد على عقد اجتماع بين ممثلا عن وزارة الدفاع ووزير البيشمركة وكالة السيد كريم سنجاري وقد عملت ادارة كركوك للعمل على تنظيم عمل القوات ..واصفا تصريحات بعض النواب بالكاذبه والتي تصدر كثيرا دون اي فهم للوضع .. مؤكدا ان القرار الاخير لتحرير الحويجة هو بيد رئيس الوزراء القائد العام للقوات المسلحة لمشاركة الجيش والحشد الشعبي وبالتنسيق مع البيشمركة وان ذكر اسمنا يعد اجحافا وليس لكركوك علاقه بالموضوع .

--------------------------------------------
 
ڕزگار كردنى حه‌ويجه‌ هه‌ميشه‌ له‌ پێشينه‌ى كاره‌كانماندا بوه‌ و ئه‌وانه‌ى پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن له‌ دۆخه‌كه‌ تێنه‌گه‌يشتون
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ شارى به‌غداد به‌ سه‌ركه‌وتوو وه‌سف كرد و ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ديداره‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق دا چه‌ندين بابه‌تى وروژاندوه‌ له‌وانه‌ش پرسى ئازاد كردنه‌وه‌ى قه‌زاى حه‌ويجه‌.
پارێزگارى كه‌ركو‌ك له‌ ميانه‌ى كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 15-1-2017‌ له‌ ته‌لارى پارێزگاى كه‌ركوك وتى: سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غداد سه‌ركه‌وتوو بوو و ديداره‌كه‌مان له‌گه‌ڵ دكتۆر (حيدر العبادي) سه‌رۆك وه‌زيرانى عێڕ اق دا زۆرباش بوو و چه‌ندين بابه‌تمان خسته‌ به‌ر باس له‌وانه‌ دابين كردنى بودجه‌ بۆ شارى كه‌ركوك و ئاگادارمان كرده‌وه‌ له‌و ڕێككه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى نه‌وت دا ئه‌نجام درا به‌ ئاماده‌ بوونى نوێنه‌رانى كاره‌با و دارايى و پارێزگارانى نه‌ينه‌وا و سه‌ڵاحه‌دين بۆ خزمه‌ت كردنى دانيشتوانى كه‌ركوك.
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) وتى بۆ سه‌ر‌ۆك وه‌زيرانى عێڕاق مان ڕوون كرده‌وه‌ كه‌ ئازاد كردنه‌وه‌ى قه‌زاى حه‌ويجه‌ بۆ شارى كه‌ركو‌ك زۆر گرنگه‌ وجگه‌ له‌و نه‌هامه‌تييه‌ى ڕوبه‌ڕوى دانيشتوانه‌كه‌ى بوه‌ته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ى ڕابوردودا پێشوازيمان كردوه‌ له‌ زياتر له‌ 30 هه‌زار ئاواره‌ى ئه‌و ناوچانه‌ وێڕاى ئاواره‌كانى سه‌ڵاحه‌دين و نه‌ينه‌واو دياله‌ و بابل و ژماره‌يه‌ك له‌ ئاواره‌كانى شارى به‌غداد .
پارێزگارى كه‌ركوك وتيشى بارودۆخى ئه‌منى و ڕۆڵى ئاسايش وپۆليس و هێزه‌ ئه‌منييه‌ هاوبه‌شه‌كانمان به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى تاوتوێ كرد و ئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌مان زۆر باش بوو.
سه‌باره‌ت هه‌ندێك لێدوان ده‌رباره‌ى دواكه‌وتنى پرۆسه‌ى ئازاد كردنه‌وه‌ى حه‌ويجه‌ ، دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركو‌ك وتى: ئێمه‌ چه‌ندين جار ته‌ئكيدمان كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى ده‌ست پێكردنى ئه‌و پرۆسه‌يه‌ نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ند به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانان و ئيتاڵيا و ئه‌ڵمانيا و فه‌ره‌نسا كه‌ ڕاوێژكاريان هه‌يه‌ له‌ كه‌ركوكدا و مه‌ترسييه‌كانى داعشمان بۆ سه‌ر شارى كه‌ركوك و شاره‌ هاوسنوره‌كانى بۆ ئه‌وان ڕوون كردۆته‌وه‌و ئه‌وه‌ى له‌ 21ى تشرينى يه‌كه‌م دا ڕويدا و ته‌ئكيد كردنه‌وه‌ى ئێمه‌ سه‌باره‌تى له‌ كۆبونه‌وه‌ ئه‌منييه‌كاندا و له‌ كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زيران دا بۆ كه‌ركوك و له‌ به‌غداديش به‌ ئاماده‌ بوونى به‌ڕێوبه‌رى نوسينگه‌كه‌ى و جێگرى به‌ڕێوبه‌رى نوسينگه‌ و ڕاويژكارى بۆ كاروبارى سه‌ربازى جارێكى تر جه‌ختمان له‌ گرنگى ئه‌و پرسه‌ كردۆته‌وه‌ و ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و لێدوانانه‌ى هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتارانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دوورن له‌ ڕاستييه‌وه‌ سه‌باره‌ت دواكه‌وتنى ئه‌و پرۆسه‌يه‌ و ئێمه‌ له‌ شارى كه‌ركوك دا كۆبونه‌وه‌يه‌كمان ئه‌نجام دا به‌به‌شدارى نوێنه‌رانى سوپاى عێڕاقى و حه‌شدى شه‌عبى و هێزى پێشمه‌رگه‌ و داوامان كرد كه‌ په‌له‌ بكرێت له‌ به‌رپا كردنى ئه‌و پرۆسه‌يه‌ بۆ ڕزگار كردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ و هه‌ميشه‌ ئه‌و بۆچونه‌‌مان هه‌بوه‌ و له‌ كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانيشدا دووپاتمان كردۆته‌وه‌.
پارێزگارى كه‌ركوك وتيشى ئێمه‌ برا ئاواره‌كانى باشور و ڕۆژئاواى كه‌ركوكمان له‌ ناوچه‌ى (له‌يلان) له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى كه‌ركوكدا كۆكردۆته‌وه‌ و داوامان كردوه‌ هاوكارى بكرێن و پڕچه‌ك بكرێن و مه‌شقيان پێبكرێت و حاڵى حازر ئه‌وان له‌ ناوچه‌ى (عه‌له‌م) و ده‌وروبه‌ريدا كۆبونه‌ته‌وه‌ .
دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ كه‌ په‌يوه‌ندى كراوه‌ به‌ به‌ڕێز (مه‌سعود بارزاني)ه‌وه‌ سه‌باره‌ت پرسى ئازاد كردنه‌وه‌ى حه‌ويجه‌ و ئه‌ويش داواى كۆبونه‌وه‌ى نێوان بريكارى وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ (كه‌ريم سنجارى) و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقى كردوه‌ و ئێمه‌ وه‌ك ئيداره‌ى شارى كه‌ركوك كارمان كرد بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى كارى ئه‌و هێزانه‌ و ئه‌و لێداوانانه‌ى په‌رله‌مانتاران سه‌باره‌ت ئه‌و پرسه‌ بێ بنه‌مان و له‌ دۆخه‌كه‌ نه‌گه‌يشتوون و دوا بڕيارى ئه‌و پرسه‌ له‌ ده‌ستى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق دايه‌ كه‌ فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌ به‌به‌شدارى سوپا و حه‌شدى شه‌عبى و هێزى پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و ناوهێنانى ئێمه‌ له‌و پرسه‌دا كارێكى هه‌ڵه‌يه‌ و ئيداره‌ى كه‌ركوك په‌يوه‌ندى به‌و بابه‌ته‌وه‌ نيه‌.

ليست هناك تعليقات: